ئاگاداریه‌ك بۆ ئاره‌زومه‌ندانى خوێندن له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات

  • ئایار 25, 2015
  • 266 Views
ئاگاداریه‌ك بۆ ئاره‌زومه‌ندانى خوێندن له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات

به‌رێوبه‌رایه‌تى په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌كادیمیه‌كانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ، ئاگادارى هه‌ڵگرانى بروانامه‌ى به‌كالوریوس و خوێندكارانى قۆناغى چوار له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌كاته‌وه‌،ته‌نها ئه‌وانه‌ى كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ى زمان IELTS 6.5 یان به‌رامبه‌ره‌كانیان هه‌یه ‌، كه‌ ئاره‌زوومه‌ندن بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، به‌ ئیمه‌یل ناوى سیانى خۆیان و ژماره‌ى په‌یوه‌ندیكردن ئاراسته‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تى په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌كادیمیه‌كانى زانكۆ relations@spu.edu.iq كه‌ن به‌ مه‌به‌ستى ئاگاداركردنیان بۆ هه‌رفرسه‌تێكى زه‌ماله‌ى خوێندنى ماسته‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، وه‌ سود مه‌ندبون له‌و ده‌رفه‌تى خوێندنانه‌ى له‌ وڵاتانى دیكه‌ به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ ده‌رچوانى زانكۆ له‌ بواره‌ زانستیه‌ جیاوازه‌كان دا.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌كادیمیه‌كان

زانـــكـــۆى پـــۆلـــیـــتـــه‌كـــنـــیـــكــــى ســـلـــێـــمـــانــــى