كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسى بۆ سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى به‌رێوه‌چوو

  • ئایار 26, 2015
  • 361 Views
كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسى بۆ سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى به‌رێوه‌چوو

له‌ پاش گه‌رانه‌وه‌ى وه‌فدى هه‌ریه‌ك له‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و زانكۆى سلێمانى كه‌ به‌ سه‌ردانێكى چه‌ند رۆژه‌ سه‌ردانى وڵاتى ئێرانیان كردبوو، ئه‌مرۆ 26/5/2015له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سلێمانى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ د.ئالان فه‌ره‌یدون على سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و د.صه‌لاح الدین سعید سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى ئامانج و مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌و وڵاته‌ راگه‌یاند.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌دا باس له‌ ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ كرا كه‌ وه‌فدى هه‌ردوو زانكۆ بۆ چوار له‌ زانكۆكانى وڵاتى ئێران ئه‌نجامیان دابوو كه‌ زانكۆكانى په‌یامى نور له‌ شارى تاران و زانكۆى ئه‌سفه‌هانى سه‌نعه‌تى و زانكۆى ئه‌سفه‌هانى پزیشكى و زانكۆى ئه‌سفه‌هان له‌ شارى ئه‌سفه‌هانى وڵاتى ئێران بوون،له‌و سه‌ردانه‌دا وێراى له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنابون به‌و زانكۆیانه‌ى وڵاتى ئێران، په‌یامى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى یان گه‌یانده‌ وه‌زاره‌تى علومى ئێرانى و زانكۆكانى ئه‌و وڵاته‌كه‌ له‌ لایه‌ن د.حسین سالارى جێگرى وه‌زیرى علومى ئێرانى پێشوازیان لێكرا،به‌ڵێنى هاوكراى كردنى زیاترو داشكاندنى نرخى خوێندن بۆ خوێندكارانمان دراوهه‌روه‌ها كاركردن بۆ ئاڵوگۆركردنى زانیارى و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ نێوان هه‌ردوو لاداته‌وه‌رێكى دیكه‌ى وتوێژه‌كان بوو،جگه‌له‌ئاماده‌كارى كردن بۆ راهێنانى ته‌كنیكى و پیشه‌یى به‌ خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ى بۆ خوێندنى باڵا ئاماده‌بكرێن له‌ پسپۆره‌ ته‌كنیكیه‌كانى خۆیاندا .

جێى ئاماژه‌یه‌ پێشتر وه‌فدى زانكۆكانى ئێران سه‌ردانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانیان كرد ،بریاروایه‌ له‌دواى سه‌ردانى وه‌فدى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى خوێندنى باڵا ئه‌نجامده‌درێت،ئه‌م رێكه‌وتنه‌ بكه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وه‌فدى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پێكهاتبون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ د.ئالان فه‌ره‌یدون على سه‌رۆكى زانكۆ و د.ناصح عوسمان یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا به‌ یاوه‌رى پێنج له‌ راگره‌كانى كۆلێج و په‌یمانگا ته‌كنیكیه‌كانى زانكۆ ى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى.

جێى ئاماژه‌یه‌ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ده‌ستكه‌وتى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه‌ به‌ هه‌نگاونانى زانستى به‌ واژوكردنى رێكه‌وتنامه‌ له‌ گه‌ڵ زانكۆ و مه‌ڵبه‌نده‌ ئه‌كادیمیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتدا،كه‌ مه‌به‌ست لێى پێشخستنى بوارى خوێندنه‌ له‌ كوردستاندا و دابینكردنى كورسى خوێندنه‌ بۆ خوێندكارانى زانكۆمان له‌ زانكۆكانى ده‌ره‌وه‌،به‌و مه‌به‌سته‌ى ره‌وتى خوێندن پێشكه‌وتنى به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.

26