گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری پلانسازی شار بەڕێوەچوو 

  • 2020-09-27
  • 303 Views
گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری پلانسازی شار بەڕێوەچوو 

ئەمڕۆ ٢٧-٩-٢٠٢٠کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپسی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنه و (پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئالان فەرەیدون) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و (پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عگا‌و شێخ کریم) راگری کۆلێج بەلەبەرچاوگرتنی ڕێنماییەتەندروستیەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، له کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گفتوگۆی ماستەرنامەی (مریم عدنان محمد غریب) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو.

دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕو زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بەناونیشانی  (تأثير المشاريع الاسكانية على المخطط الاساس لمدينة السليمانية) بەپلەی نایاب وەک خۆی پەسەندکرا.

لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
١-پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر امجد محمد علی لە زانکۆی سلێمانی (سەرۆکی لیژنە).
٢- پرۆفیسۆری یاریدەدەر عامر شاکر خچیر لە زانکۆی بغداد(ئەندام).
٣-دکتۆر مفید احسان شوک مامۆستا لە زانکۆی تەکنەلۆجی بغداد (ئەندام).
٤-پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئالان فەرەیدون لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (ئەندام و سەرپەرشتیار).
٥-دکتۆر ڕۆژین کمال محمد امین مامۆستا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی(ئەندام و سەرپەرشتیار).