مەراسیمێكی ڕێزلێنان بۆ سەركەوتووانی پرۆسەی دڵنیایی جۆری بەڕێوەچوو

  • 2020-09-28
  • 167 Views
مەراسیمێكی ڕێزلێنان بۆ سەركەوتووانی پرۆسەی دڵنیایی جۆری بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ 28-9-2020 لە ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری لەسەر ڕاسپاردەی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی مەڕاسیمێکی ڕێزلێنان بۆ هەربەك لە پ.د.هیپم کریم مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن و م.اودێر محمد مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری گەیاندن ئەنجامدرا .

لەلایەن پ.ی.د.عطاء شێخ کریم ڕاگری کۆلێج و بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێج بڕوانامەی ڕێزلێنان پێبەخشرا لەپای پابەندبوونیان بەتوێژینەوەی زانستی و بەرزڕاگرتنی ئاستی خوێندنی باڵاو بەدەستهێنانی پلەی (دووەم، سێیەم) لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری لەسەر ئاستی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری.

لە مەڕاسیمەکەدا ڕاگری کۆلێجی ئەندازیاری پیرۆزبایی ئاراستەكردن و هیوای سەرکەوتن و کاری باشتری بۆ خواستن.