باشترینەکانی دڵنیایی جۆری سوپاس و ڕێزلێنانیان ئاراستەکرا

  • 2020-09-29
  • 181 Views
باشترینەکانی دڵنیایی جۆری سوپاس و ڕێزلێنانیان ئاراستەکرا

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری (2020/9/29) لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی زانکۆ ، ڕاگری کۆلێج (د.ڕووناک محمد عبداللە) سوپاس و ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆی بەخشیە سێ مامۆستای نمونەیی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک .

هەرسێ مامۆستایی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک (پ.ی.د.علاء خلیل ، پ.ی.د.نور غازی ، مامۆستا ڕێبوار بەختیار ) وەک سێ مامۆستای نمونەیی و سەرکەوتوو لەهەڵسەنگاندنەکانی دڵنیایی جۆری زانکۆ توانیان وەک باشترینەکان دیاری بکرێن .

ڕاگرایەتی کۆلێج وێڕای بەخشینی سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆ، سوپاس و دەست خۆشی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیکی ئاراستەی هەرسێ مامۆستا کرد . هیوای سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتری بۆ خواستن.

لای خۆیانەوە هەرسێ مامۆستا بەڵێنیان دا ئەوەی لەتوانایاندا بێت بۆ خزمەتی پرۆسەی خوێندن و خوێندکاران و زانکۆ پێشکەشی بکەن.