مامۆستایەکی زانکۆ دوو توێژینەوەی زانستی لە رۆژنامەیەکی ئاستبەرزدا بڵاو دەکاتەوە

  • 2020-09-29
  • 178 Views
مامۆستایەکی زانکۆ دوو توێژینەوەی زانستی لە رۆژنامەیەکی ئاستبەرزدا بڵاو دەکاتەوە

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دوو توێژینەوەی زانستی لە رۆژنامەی خاوەن ئیمپاکت فەکتەری ٥.٤٦ و ٤.٥.بڵاو دەکاتەوە.

مامۆستا( ئاراس مسعود اسماعیل) مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک دوو توێژینەوەی گرنگ لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە لە رۆژنامەییەکی ئاستبەرزی خاوەن ئیمپاکت فەکتەری ٥.٤٦ و ٤.٥.
هەردوو توێژینەوە باس لە دەست نیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات بە بەکار هێنانی ئامێری ئێکس رەی کە توێژینەوەی یەکەم لە جۆرنالی
Expert System with applications
سەر بەدەزگای چاپی Elsevier ە
کە تێدا تەنها ئەم توێژینەوانە بڵاو دەکرێنەوە رەسەن بن و کاریگەریان هەبێت لەسەر کۆمەلگا.
ئەمە لینکی توێژینەوەی یەکەمە کە ئێستا بەردەستە بۆ خوێنەران:
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S0957417420308198

هەروەها توێژینەوەی دووەم لە رۆژنامەی ‌
‌Health information Science and systems
باس لە دەست نیشان کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات بە رێگەیەکی جیاواز و بەبەکار هێنانی ئامێری ئێکس ڕەی
ئەمە لینکی توێژینەوەی دووەمە
https://link.springer.com/article/10.1007/s13755-020-00116-6