ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لەگەڵ نوێنەری خوێندکاران پرسی خوێندن بەسیستمی بۆلۆنیا تاوتوێکرد

  • 2020-09-29
  • 207 Views
ڕاگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک لەگەڵ نوێنەری خوێندکاران پرسی خوێندن بەسیستمی بۆلۆنیا تاوتوێکرد

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری (2020/9/29) بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک (د.ڕووناک محمد عبداللە) و یاریدەدەری ڕاگرو سەرۆک بەشەکان لەگەڵ نوێنەری ژماریەک لەخوێندکاران کۆبونەوە ، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە شێواز و ڕێکارەکانی ئەنجامدانی شەش هەفتە خوێندنی خوێندکاران بە سیستەمی بۆڵۆنیا کرا.

بەووردی باس لە هەماهەنگی و هەڵبژاردنی باشترین ڕێگە بۆ ئەنجامدانی (4بۆ6) هەفتە خوێندنی مۆدیۆلەکانی سمستەری دووەمی ساڵی (2020- 2019 ) کرا.
پاشان گوێ لە بۆچوون و پێشنیاری خوێندکاران گیرا .

بەڵێنیش درا بەخوێندکاران ئەو گرفتانەی بوونی هەیە لەلایەن زانکۆوە چارەسەر بکرێت وپرۆسەی خوێندنەکە لەماوەی ئەو چوار بۆ شەش هەفتەی خوێندنی سمستەرەکانی ساڵی پێشوو بەباشی بەڕێوەبچێت.