ئاگادارییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ دەرچووانى (12)ى ئامادەیى

  • 2020-10-03
  • 735 Views
ئاگادارییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ دەرچووانى (12)ى ئامادەیى

لەم هەفتەیەوە دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەتوانن وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: دوای هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەت و ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران، وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) بۆ سەرجەم دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی ئامادەکرا و هەر دوێنێش ڕه‌وانه‌ی وەزارەتی پەروەردە كرا.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا لە دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەکات لەم هەفتەیەوە دەتوانن سەردانی خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم)، وتیشی: پێویستە دەرچووان بەباشی پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لە ڕێگەی ئه‌و (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه‌ دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.

لەبارەی کاراکردنی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتوودا زانکۆلاین بۆ دەرچووان کارادەکرێت و پێش کاراکردنیشی لە ڕاگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەی بۆ دەرچووان دەخرێتەڕوو.