كۆمپانیای هواوی پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خوێندكاران سازده‌كات

  • 2020-10-06
  • 1602 Views
كۆمپانیای هواوی پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خوێندكاران سازده‌كات

له‌ درێژه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ زانستییه‌ی له‌نێوان زانكۆی پۆلایته‌كنیكی سلێمانی و كۆمپانیای هواوی و ئەنجامدانی کاری هاوبەش، كۆمپانیای ناوبراو له‌ڕێ ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكاران ده‌كات به‌ سازكردنی پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ بڕیاره‌ 1000 خوێندكار وه‌ربگیرێت له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان
(ICT Competition Student Operation Guide) له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،
له‌كۆتایی پێشبڕكێكه‌دا سه‌ركه‌وتووان خه‌ڵاتی نمونه‌ییان پێده‌درێت و هه‌لی دامه‌زراندنیان ده‌بێت له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی كۆمپانیای هواوی.
بۆ زانیاری زیاترو ناو تۆماركردن و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی به‌شداری كلیك له‌م دوو لینكه‌ بكه‌ن:

لینكی 1 0923-ICT Competition Student Operation Guide -v2-EN

لینكی 2 0927-Precautions and FAQ for iLearningX Platform