وێبینارێک بە ناونیشانی “کاتێک تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی و کەلەپووری کولتووری بەیەک دەگەن” بەڕێوەدەچێت

  • 2020-10-07
  • 231 Views
وێبینارێک بە ناونیشانی “کاتێک تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی و کەلەپووری کولتووری بەیەک دەگەن” بەڕێوەدەچێت

گرووپی توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (دی سی ئێچ) سەر بەسەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە خۆشحاڵیەوە دەستپێکردنی پڕۆگرامێکی ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی هاوبەشی گروپی دی سی ئێچ و تۆڕی نەهرەین ڕادەگەیەنێت. یەکەم وێبیناری پڕۆگرامەکە بە ناونیشانی “کاتێک تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی و کەلەپووری کولتووری بەیەک دەگەن” لەلایەن د. ڕۆژین کەمال محمدامین ەوە پێشکەش دەکرێت

بەروار شەممە 10/10/2020
کاتژمێر : 5:00 بۆ 6:00 ی ئێوارە
زمان : کوردی و عەرەبی
شێواز: لەڕێگەی پرۆگرامی زووم

دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە خۆتان تۆمار بکەن:
https://us02web.zoom.us/webinar/register/WN_JzT7zHnyTkyjGMcoAS7bng

تێبینی:
· خۆتۆمارکردنی ئۆنڵاین پێویستە تاوەکو بڕوانامەی بەشداریکردن بەدەست بهێنیت.
· بڕوانامەی بەشداریکردن بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی بە ئیمەیڵ دەنێرێت بۆ بەشداربوو وە بە زمانی ئینگلیزی ئامادە دەکرێت بەپێی زانیاریەکانی ناو فۆڕمی خۆتۆمارکردنەکە بۆیە پێوست دەکات کە بەشداربوو ناوی خۆی بە زمانی ئینگلیزی بەشیوەیەکی ڕاست تۆمار بکات.
· وێبینارەکە ڤیدیۆ ڕیکۆرد دەکرێت.

* پڕۆژەی تۆڕی نەهرەین کە بنکەکەی لە زانکۆی کۆلێژی لەندەنە (یو سی ئێڵ)، لە لایەن ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتیی بەریتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.

دەربارەی پێشکەشکار:
د. ڕۆژین کەمال محمدامین ئەندازیاری تەلارساز و ئەکادیمیەکی خاوەن ئەزموون و پێشینەی نێوپسپۆریە لە بواری بەکارهێنانەکانی تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی لە تەلارسازی و پلانسازی و کەلەپووری کولتووری دا. هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری تەلارسازی (زانکۆی سلێمانی) و بروانامەی ماستەر و دکتۆرا لە دیزاینی ژینگە و کۆمپیوتەیشنەڵ میدیا دیزاین (زانکۆی کالگەری لە کەنەدا). لە ماوەی کاری پیشەیی دا، دیزاین و هاودیزاین و سەرپەرشتیارێتی ژمارەیەک پڕۆژەی تەلارسازی و پلانسازی کردووە لە دەزگای گشتی گەشتوگوزار و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئۆفیسە دیزاینەکەی دا لە هەرێمی کوردستانی عێراق. لە دوای گەڕانەوەی لە دەرەوەی ووڵات و پەیوەندی کردنیەوە بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە بە وانە ووتنەوە و سەرپەرشتیارێتی کردنی خوێندکارانی بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا لە بەشی پلانسازی شاردا کاردەکات. لە ساڵانی ٢٠١٦-٢٠١٨ سەرپەرشتیاری سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بووە. دامەزرێنەر و سەرۆکی گروپی توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (دی سی ئێچ) یە کە یەکەم گروپی توێژینەوەی نێوپسپۆڕیە لەو بوارەدا لە عێراق. لەم ڕۆڵەی دا، د. ڕۆژین بیرۆکە و پلانی بۆ پڕۆژەکانی گروپەکە و هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی داڕشتووە و فەندی نێودەوڵەتی بۆ پڕۆژەکان وەرگرتووە و پڕۆژەکانی بەڕێوەبردووە. ناوبراو لەهەمان کاتدا سکرتێری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ڕەشیدیشە، کە تۆڕێکی نێودەوڵەتیە بۆ پاراستنی کەلەپووری کولتووری لە عێراق و ڕێکخراوێکی ڕاوێژکارە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان و بنکەکەی لە ئەڵمانیایە. لەم دواییەدا، د. ڕۆژین بوو بە هاوبەڕێوەبەری تۆڕی نەهرەین لە زانکۆی یو سی ئێڵ ی بەڕیتانی. د. ڕۆژین خاوەنی چالاکی پیشەیی و ئەکادیمیە لە ٢٠ ووڵات لە باکووری ئەمەریکا، ئەوروپا، ئاسیا، ئوسترالاسیا، و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وە هەڵگری ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵاتی ئەکادیمی و سکۆلارشیپ و فیلۆشیپ و سوپاس و پێزانینی نێودەوڵەتی و ناوخۆییە.