پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆ لاین لە پەیمانگای تەکنیکی کەلار

  • 2020-10-14
  • 162 Views
پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆ لاین لە پەیمانگای تەکنیکی کەلار

لە پێناو خزمەتکردن بەخوێندکاران و پێدانی ڕێنمایی پێویست بە دەرچووی ئامادەییەکان ، پەیمانگای تەکنیکی کەلار سەربەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ستافێکی ئەکادیمی و شارەزا و لێهاتوو لە بوارەکە ڕۆژانە لەکاتژمێر (٩:٠٠)ی سەرلەبەیانی تاکو (١:٠٠) پاشنیوەرۆ فۆرمی زانکۆلاین بۆ خوێندکاران پردەکڕێتەوە و ڕێنوێنی دەکرێن لە هەڵبژاردن و دەستنیشان کردنی ئەو زانکۆ پەیمانگایەی کەخوێندکاران ئارەزویان دەکات.
هاوکات بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسەیە «پ.ی.د.چیا محمد حسن » ڕاگری پەیمانگا سەردانی لیژنەکەی کرد و دەستخۆشی لە فەرمانبەرانی لیژنەکە کرد کەدلسۆزانە وبەجێبەجێکردنی رێکارە تەندروستیەکان کاردەکەن لەپێناو خزمەتکردن بەخوێندکاران .