ئه‌نجومه‌نى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى كچه‌ خوێندكارێكى په‌یمانگاى ته‌كنیكى دووكان ده‌كات

  • 2015-06-04
  • 838 Views

ئه‌نجومه‌نى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى(سیڤان شێخه‌) كچه‌ خوێندكارى په‌یمانگاى ته‌كنیكى دووكان ده‌كات،كه‌ ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌،رێكه‌وتى 4/6/2015له‌ روداوێكى هاتوچۆدا و به‌هۆى وه‌رگه‌رانى ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌سه‌ر رێگه‌ى خه‌له‌كان-رانیه‌ گیانى له‌ده‌ستدا،له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى د.ئالان فه‌ره‌یدون على به‌ناوى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و ئه‌نجومه‌نى زانكۆ وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى خوێندكار(سیڤان شێخه‌)و هاورێ و هاوپۆله‌كانى ده‌كات له‌ په‌یمانگاى ته‌كنیكى دووكان، كه‌ ئه‌مرۆ به‌هۆى ئه‌و روداوه‌ دڵته‌زێنه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.هیواى خواست ئه‌مه‌ دوا خه‌مى بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت،هه‌روه‌ها هیواى چاكبونه‌وه‌شى بۆ برینداره‌كان خواست كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌دا خوێندكارێكى دیكه‌ى په‌یمانگاى ته‌كنیكى دووكان و شۆفێرێك بریندار بون.