چوارهه‌مین كۆنفرانسی ته‌ندروستی و زانسته‌ پزیشكییه‌كان كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا

  • 2020-10-19
  • 191 Views
چوارهه‌مین كۆنفرانسی ته‌ندروستی و زانسته‌ پزیشكییه‌كان كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا
به‌دروشمی ( توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان كوالێتی ژیان باشتر ده‌كه‌ن) و بە چاودێری د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە سەرپەرشتی د.ئالان فریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ سپۆنسه‌ری ده‌زگای مرۆیی مام، چواره‌مین كۆنفرانسی زانستی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی تارانی پزیشكی و دامه‌زراوه‌ی NHS ی به‌ریتانی ڕێكخست و له‌دوای پێشكه‌شكردنی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانس و پاشان پێشكه‌شكردنی 22 توێژینه‌وه‌ی توێژه‌ران كۆتایی به‌ كۆنفرانسه‌كه‌ هات.
له‌ مه‌راسیمی كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌دا خه‌ڵاتی تایبه‌ت پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن كرا و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌خشرا به‌ دوو توێژه‌ری به‌شداربووی كۆنفرانسه‌كه‌.