وۆرك شۆپێك له‌ باره‌ى چۆنێتى كاركردن له‌ سه‌نته‌ره‌كانى به‌كارخستن به‌ڕێوه‌چوو

  • شوبات 10, 2015
  • 305 Views
وۆرك شۆپێك له‌ باره‌ى چۆنێتى كاركردن له‌ سه‌نته‌ره‌كانى به‌كارخستن به‌ڕێوه‌چوو

به‌ مه‌به‌ستى ئاشنا بوونى سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ ڕۆشنبیرى و ئه‌كادیمییه‌كانى زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان له‌ باره‌ى ( چۆنێتى كاركردن له‌ سه‌نته‌رى به‌كارخستن) ڕێكخراوى (IREX) ى ئه‌مریكى هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانى ۆرك شۆپێك له‌ شارى هه‌ولێر بۆ چوارده‌ زانكۆى حكومى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ هه‌رێمى كوردستان .

به‌ ئاماده‌بوونى كونسوڵى ئه‌مریكى له‌ شارى هه‌ولێر و راوێژكارى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا (دیلان ئه‌قراوى) و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێدنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ كه‌سانى خاوه‌ن كار, ۆرك شۆپێك له‌ ئوتێل كانیانى شارى هه‌ولێر له‌ ڕۆژانى 23/5 تاكو 26/5 سازكرا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ ده‌رچوانى زانكۆ په‌یمانگاكان وه‌ ئه‌ركى ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕاهێنانى ته‌كنیكى و پیشه‌ى و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار) كه‌ به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كى نوێیه‌، له‌ سه‌رجه‌م زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستاندا بریتیه‌ له‌ دروستكردنى پردێكى په‌یوه‌ندى له‌ نێوان ده‌رچوانى زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌گه‌ل بازاڕى كار.

نوێنه‌رانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بریتیبون له‌ )م. به‌ناز رشید\ به‌رێوه‌به‌رى ڕاهێنانى ته‌كنیكى و پیشه‌ى و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار) هه‌روه‌ها (م. سه‌رخێل و م. فه‌ریدون) له‌ وۆرك شۆپه‌كه‌دا باس له‌ كاركردن له‌ پێناو ئه‌وه‌ى ده‌چووان هان بدرێن له‌ كه‌رتى تایبه‌ت كار بكه‌ن وه‌ چانسى كار كردن له‌ كه‌رتى تایبه‌تدا زیاتر بكرێت . له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ى كوالێتى تواناى ده‌رچووان به‌ پێ ى شاره‌زاییان هه‌روه‌ها گۆڕینى پرۆگرامى خوێندن له‌ ڕێگه‌ى دڵنیاى جۆرییه‌وه‌وانه‌ى تایبه‌ت به‌ خوێندكاران و ده‌رچووان بوترێت هه‌تا ئاماده‌ بن بۆ كاركردن له‌ كه‌رتى گشتى و كه‌رتى تایبه‌تدا

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى وۆرك شۆپه‌كه‌دا چۆنیه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى داتا و زانیارى له‌ بازارى كار باسى لێوه‌كرا، هه‌تا به‌ پىَ ى پێویست سوود له‌ تواناكانى ده‌رچوان وه‌ربگیرێت بۆ به‌رهه‌م هێنان له‌ ناوه‌نده‌كانى كاردا، هه‌روه‌ها چۆنێتى پڕكردنه‌وه‌ى سى ڤى و ته‌كنیكى چاوپێكه‌وتن فێر بكرێنبه‌ شێوازى كۆرس و گروپ.

شایه‌نى باسه‌ له‌ ڕۆژى سیێه‌مى ۆرك شۆپه‌كه‌دا نوێنه‌رانى چه‌ند كۆمپانیاییه‌ك بانگێشت كران هه‌تا له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى ئامانجى ۆرك شۆپه‌كه‌ بن و په‌یوه‌ندى دروست بكه‌ن له‌گه‌ڵ ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕاهێنانى ته‌كنیكى و پیشه‌ى و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار) هه‌تا بتوانن له‌ كاتى پێویستدا داواى ده‌رچوان بكه‌ن بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ تواناكانیان وه‌ كه‌م كردنه‌وه‌ى هێنانى ده‌ستى كار له‌ ووڵاتانى ده‌ره‌وه‌. له‌ كۆتایدا بروانامه‌ به‌سه‌ر به‌شداربواندا دابه‌شكرا

????????????????????????????????????

????????????????????????????????????

????????????????????????????????????

59 112