گفتوگۆی ماستەرنامەی  خوێندکارێکی  بەشى  ئەندازیاری پلانسازی شار بەڕێوەچوو

  • 2020-10-27
  • 172 Views
گفتوگۆی ماستەرنامەی  خوێندکارێکی  بەشى  ئەندازیاری پلانسازی شار بەڕێوەچوو

رۆژی ٢٦-١٠-٢٠٢٠  کاتژمێر  10ی  سەرلەبەیانی  له  هۆڵی سیمیناری  کەمپسی  کۆلێجە  تەکنیکیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە لەبەرچاوگرتنی  ڕێنماییە  تەندروستیيەکان  بۆ  خۆپاراستن  لە ڤایرۆسی کۆرۆنا،  له  کۆلێجی  تەكنيكى  ئەندازیاری گفتوگۆی  ماستەرنامەی  (هاوڕێ محمد کریم)  خوێندکاری ماستەر  لە بەشی  ئەندازیاری  پلانسازی شار بەڕێوەچوو.

دوای  گفتوگۆیەکی  چڕوپڕ  و زانستیانە  ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بەناونیشانی: ‏smart water management using GIS technique (case study sulaimani city)  بە  پلەی نایاب پەسەندکرا.

لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
١ -پرۆفیسۆری  یاریدەدەر  د.عەتا شێخ کەریم زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (سەرۆکی لیژنە)
٢- پ.ی.د.مستەفا عەبدولجەلیل ئیبراهیم زانکۆی  بەغداد (ئەندام).
٣- د.لقمان  مغدید  گەردی  مامۆستا  لە  زانکۆی  کۆیە (ئەندام).
٤- پڕۆفيسۆر  د.حسین  دەروێش  محەمەد  زانكۆى  پۆليتەكنيكى سلێمانى ( ئەندام  و  سەرپەرشتيار ).