پەیمانگای تەکنیکی دوکان پارکێکی پەیمانگاکەی بەناوی(مام)ەوە کردەوە

  • 2020-10-27
  • 122 Views
پەیمانگای تەکنیکی دوکان پارکێکی پەیمانگاکەی بەناوی(مام)ەوە کردەوە

بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی شکۆی نەتەوەیەک و پێشکەشکردنی کەشێکی لەبارو تەندروست بۆ ژینگەی پەیمانگای تەکنیکی دوکان و خوێندکاران و مامۆستایان، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا ئەمڕۆ ٢٧-١٠-٢٠٢٠ پارکێک لە کەمپی دووەمی پەیمانگای تەکنیکی دوکان بە ناوی (پارکی مام)نرا ،لەلایەن هەر یەک لە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی(پ.ی.د ئالان فەرەیدون ) و ڕاگری پەیمانگا (پ.ی د.کاوە ڕەزا) و ( فلاح صلاح) سەرۆکی دەزگای مرۆیی مام و قایمقامی قەزای دوکان ( سیروان سەرحەد) کرایەوە.

بۆ زیاتر جوانترکردنی ئەم پارکە کە لە ئاست شکۆ و گەورەیی سەرۆکێکی وەم مام جلال دابێت دەزگای مرۆیی مام بڕیاریدا پێداویستی پارکەکە لەنەمام و گوڵ و خزمەتگوزاری لە ئەستۆ بگرن .