وێبنارێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو

  • 2020-10-29
  • 168 Views
وێبنارێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو

لە بەرواری 27/10/2020 دا دووەم وێبیناری هاوبەشی گروپی توێژینەوەی کەلەپووری کلتووری دیجیتاڵی (دی سی ئێچ) لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی) و تۆڕی نه‌هره‌ین بە ناونیشانی “ئاستەنگەکانی مۆدێل کردنی سێ ڕەهەندی بینا مێژوویی و شوێنە شوێنەواریەکان” بەڕێوەچوو به‌ئاماده‌بوونی 118 به‌شداربوو له‌ كۆی 20 زانكۆ و په‌یمانگا وڕێکخراو وده‌زگای حوكمی و ناحوكمی له‌ 4 وڵاتی (عێراق و توركيا و بەریتانیا و یەمەن)
وێبینارەکە لەلایەن پ.د. ریچارد لیڤی ەوە، کە پرۆفیسۆری خانەنشین بووی فەخریە لە سکوڵی تەلارسازی و پلانسازی و لاندسکەیپەوە لە زانکۆی کالگەری، پێشکەش کرا.
لەمیانەی وێبینارەکەدا، پڕۆفیسۆر لیڤی لە ڕێگەی شیکردنەوەی چەند پڕۆژەیەکیەوە باسی لە ئامانج و جۆر و ئاستەنگەکانی پڕۆژەکانی مۆدێل کردنی سێ ڕەهەندی کرد لە کەرتی کەلەپووری کولتووری دا و ئاماژەی بە بەکارهێنانەکانی تری مۆدێل کردنی سێ ڕەهەندی کرد لە بوار و پسپۆڕی جیاواز دا هەیە.
شایەنی باسە کە ئەم وێبنارە بەشێکە لە زنجیرە وێبنارێکی پڕۆگرامێکی ڕاهێنانی باوەڕپێکرای هاوبەشی گروپی دی سی ئێچ و تۆڕی نەهرەین (کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لە لایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەڕیتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت).