ۆرك شۆپێك بۆ راهێنانى Story Maker له‌ شارى هه‌ولێر به‌ ڕێوه‌ چوو

  • حوزه‌یران 10, 2015
  • 283 Views
ۆرك شۆپێك بۆ راهێنانى Story Maker له‌ شارى هه‌ولێر به‌ ڕێوه‌ چوو

به‌ مه‌به‌ستى دروست كردنى كه‌سانى ڕۆژنامه‌نووس و هه‌واڵساز ڕێكخراوى (IMCK)هۆڵه‌ندى هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانى ۆرك شۆپێك له‌ شارى هه‌ولێر به‌ ئامانجى ڕاهێنانى به‌شداربوانى ۆرك شۆپه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌پلیكه‌یشنێكی(Story Maker) بۆ دروستكردنى رۆژنامه‌نوس له‌ناو هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ى خواستیان هه‌یه‌ به‌شداریبكه‌ن له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان دا و ئاره‌زوى بوارى ڕۆژنامه‌وانى ده‌كه‌ن . كه‌سى فێرخواز ده‌توانێت له‌ له‌ ڕێگه‌ى دابه‌زاندنى ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌وه‌ له‌مۆبایله‌كه‌دا چیرۆكى رۆژنامه‌وانى به‌ ڤیدیۆ وفۆتۆ و ده‌ق دروست بكات وه‌ له‌ ڕێگه‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌كاونتێكه‌وه‌ هه‌واڵه‌كه‌ بڵاو بكاته‌وه‌ و له‌ جیهاندا ببینرێت.

وه‌ ك نوێنه‌رى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى گه‌یلان نه‌ژاد به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌ گشتییه‌كان به‌شدارى له‌ ۆرك شۆپه‌كه‌دا كرد ،سه‌رجه‌م به‌شداربون له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌كه‌ ڕاسپێردران كه‌ هه‌ستن به‌ گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ و ئاشنا كردنى خوازیاران و خوێندكاران به‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌ له‌ سنورى شارى سێمانى و به‌تایبه‌ت زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى ,جێگه‌ى سه‌رنجه‌ نوێنه‌رى به‌شداربوى زانكۆ له‌ ماوه‌ى داهاتودا هه‌ڵده‌ستێت به‌ گه‌یاندنى زانیاریه‌كانى ناوه‌رۆكى ۆرك شۆپه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ى ڕێكخستنى كۆڕ و سیمینار له‌ شارى سلێمانى و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانى سه‌ر به‌ زانكۆمان،هه‌روه‌ها رێكخراوى(IMCK) به‌ڵێنى هاوكارى و كارى هاوبه‌شیاندا له‌گه‌ڵ زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى داو وابریاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ بكه‌ن بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاشنابون به‌ پرۆسه‌ى خوێندن و دانانى به‌رنامه‌ى كارى هاوبه‌ش.

شایه‌نى باسه‌ ئه‌م ۆرك شۆپه‌ بۆ ماوه‌ى (5) رۆژ له‌ شارى هه‌ولێر به‌رده‌وام بوو كه‌ تێدا به‌شداربووان ئاشنا بوون به‌ چۆنێتى كار پێكردن و به‌كارهێنانى ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى تیۆرى و پراكتیكى له‌ ڕێگه‌ى مۆبایله زیره‌كه‌وه‌.

67 68 69 112