دەزگای مرۆیی مام (٥٠) ئامێری پزیشکی پێشکەش بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکات

  • 2020-11-02
  • 235 Views
دەزگای مرۆیی مام (٥٠) ئامێری پزیشکی پێشکەش بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکات

بەمەبەستی پشکنینی تەندروستی فەرمانبەران و ئەو کەسانەی سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکەن، دەزگای مرۆیی مام (٥٠) ئامێری پزیشکی ( Thermometer , Pulse oximeter )ی پشکەش بە زانکۆ کرد کە بەکاردێت بۆ پێوانی پلەی گەرمی لەش و دیاریکردنی رێژەی ئۆکسجینی خوێن.

رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/١١/١ دەزگای مرۆیی مام سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییان کرد و لەلایەن پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆوە پێشوازییان لێکرا، کە ئامانجی سەردانەکەیان پێشکەشکردنی (٢٥) ئامێری پزیشکی گەرمی پێو ( Thermometer) و (٢٥) ئامێری دیکەی دیاریکردنی رێژەی لێدانی دڵ و ئۆکسجینی خوێن ( Pulse oxemeter )، تا لە رێگەیانەوە پشکنینی تەندروستی بۆ فەرمانبەران و ئەو کەسانە بکرێت کە سەردانی زانکۆ دەکەن.

لای خۆشییەوە پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سوپاسی دەزگای مرۆیی مامی کرد لەبەرامبەر بەخشینی ئەو ئامێرە پزیشکییانە کە لەئێستادا زۆر پێویستن بۆ دڵنیابوون لە لایەنی تەندروستی فەرمانبەران و خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ( Covid 19 )، هەروەها سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ئامێرە پزیشکییانە بەسەر کۆلێج و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆدا دابەش دەکەن تا هەمووان سوودمەند بن.

شایەنی باسە هەر ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سەلامەتی و تەندروستی لە سەرۆکایەتی زانکۆوە لە رێگەی ئەو ئامێرانەوە پشکنین بۆ فەرمانبەران و ئەو کەسانە ئەنجامدرا کە سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییان کرد.