پێداویستی پزیشكی دابینكرا بۆ سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

  • 2020-11-03
  • 321 Views
پێداویستی پزیشكی دابینكرا بۆ سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

بەمەبەستی پاراستنی گیانی مامۆستایان و خوێندكاران و هاوڵاتیان له‌ په‌تای كۆرۆنا و ئه‌نجامدانی پشکنینی تەندروستی بۆ فەرمانبەران و ئەو کەسانەی سەردانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکەن ، وه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 2ی تشرینی دووه‌می 2020 ده‌زگای مرۆیی مام هه‌ستا به‌ به‌خشینی 50 ئامێری پزیشکی ( Thermometer , Pulse oximeter ) بۆ پێوانه‌ی گه‌رمی له‌ش به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، هه‌ر ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه‌ 3 تشرینی دووه‌می 2020 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆ ده‌ستكرا به‌ دابه‌شكردنی ئه‌و ئامێرانه‌و چه‌ندین پێداویستی پزیشكی دیكه‌ له‌وانه‌ ( ده‌مامك و ده‌ستكێش و تعقیم) به‌ سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.

له‌به‌رامبه‌ردا كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ سوپاسی ده‌زگای مرۆیی مام و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ كه‌ له‌ ئێستادا پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌ییه‌و زۆر سوودی لێ ده‌بینن.