توێژه‌رانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بانگهێشتى پێشبركێیه‌كى خه‌لاتى زانستى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌ب ده‌كرێن

  • 2015-06-20
  • 711 Views
توێژه‌رانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بانگهێشتى پێشبركێیه‌كى خه‌لاتى زانستى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌ب ده‌كرێن

یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌ب له‌رێگه‌ى نوسراوێكى فه‌رمیه‌وه‌ توێژه‌رانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى بانگهێشت ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له‌ پێشبركێیه‌كى خه‌لاتى توێژه‌رانى زانستى بۆ ساڵى 2015 كه‌ له‌ مانگى حوزه‌یران تا ئه‌یلولى 2015 ئه‌نجامده‌درێت و ده‌رگاى پێشكه‌شكردن بۆ توێژه‌ران كراوه‌ده‌بێت له‌ بواره‌كانى زانسته‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و مرۆڤایه‌تى و ه‌ زانسته‌كانى ڤێتێرنه‌رى و كشتوكاڵ “

هه‌ر له‌و بانگهێشتنامه‌یه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن ( د.سولگان ابو عرابى العدوان ) ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌ب، ئاراسته‌ى سه‌رۆكى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى (د.ئالان فه‌ره‌یدون على) كراوه‌ ئه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نێت” وه‌ك ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌ب و به‌پێى بریارى كۆنگره‌ى گشتى له‌ خولى چل و هه‌شت له‌ زانكۆى قدیس یوسف به‌سترا له‌ لوبنان بۆ ماوه‌ى 25-26-3-2015 كه‌ تیایدا خه‌ڵات ده‌به‌خشرێته‌ توێژه‌رى جیاواز كه‌ بریتین له‌ بواره‌كانى زانسته‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و مرۆڤایه‌تى وه‌ زانسته‌كانى ڤێتێرنه‌رى و كشتوكاڵ”

له‌ خواره‌وه‌ ‌ مه‌رجه‌كانى پێشكه‌شكردن وه‌ فۆرمى پالاوتن ده‌توانن دابه‌زێنن

‌ به‌پێ ى نوسراوه‌كه‌ى نوسینگه‌ى ئه‌میندارى گشتى به‌هاى هه‌رخه‌ڵاتێك بریتیه‌ له‌ 10000$ بۆ براوه‌ی یه‌كه‌م و وه‌ برى 5000$ بۆ براوه‌ى دووه‌م ،ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ له‌ كۆنگره‌ى داهاتووى گشتى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌ب ده‌به‌خشرێته‌ براوه‌كان كه‌ بریاره‌ له‌ مانگى ئازارى 2016 به‌رێوه‌ده‌چێت،

دوا مۆڵه‌ت بۆ وه‌رگرتنى داواكارى پێشكه‌شكردن بریتى ده‌بێت له‌ 30-9-2015

مه‌رجه‌كانى پێشكه‌شكردن

فۆرمى پالاوتن