کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی پێشوازی لەوەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کرد

  • 2020-11-05
  • 171 Views
کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی پێشوازی لەوەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کرد
ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢٠٢٠/١١/٥) وەفدی دانپێدانان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی عیراقەوە سەردانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیان کرد و لەلایەند. محمد بابەکرمینە ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و ئەنجومەنی کۆلێج و مامۆستاو فەرمانبەرانەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
پاش ووتوێژکردن لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنە، بە شێوەیەکی مەیدانی سەرجەم بەش و هۆبەکانی راگرایەتی و بەشە زانستییەکان و سەرجەم هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکانی کۆلێج بەسەرکرانەوەو تیایدا بە وردی پرسیار ئاڕاستەی سەرجەم لێپرسراوی هۆبەکان و سەرۆک بەشە زانستییەکان و لێپرسراوی تاقیگەکان و پزیشک و مامۆستایانی ئامادەبوو کران، لە بەرامبەردا هەریەکەیان بە پێی پسپۆری خۆی وەڵامی گونجاویان بە بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی میوان دایەوە.
لەلای خۆشیانەوە وەفدی ناوبراو خۆشحاڵی و سەرسامی خۆیان ئاڕاستەی کۆلێج کرد و هیوایان خواست بەردەوام هەنگاوی زانستیانە بنێن بۆ پێشکەوتنی بەردەوامی کۆلێج و بەرز کردنەوەی رانکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
راگرایەتی کۆلێجیش وەک هەمیشە بەڵێنی خزمەتی بەردەوامیان دووپاتکردەوە بۆ پێشخستن و برەودان بە رەوتی زانستی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان و عیراقداو پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیارو تەندروست کە خزمەت بە سەرجەم پێکهاتەو نەتەوە جیاوازەکانی عیراقی فیدراڵ بکات بە بێ جیاوازی.