ئاگادارى سەبارەت بە گواستنەوەى ڕاژە – ئەنجامى چاوپێکەوتنەکانى بەروارى 31/5/2015 و 1/6/2015

  • 2015-06-22
  • 707 Views
ئاگادارى سەبارەت بە گواستنەوەى ڕاژە – ئەنجامى چاوپێکەوتنەکانى بەروارى 31/5/2015 و 1/6/2015

ئاگادارى ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە و بەپەیوەندى تەلەفۆنى ئاگادارکراون لە رێگەى ژمارە تەلەفۆنى فەرمى زانکۆمانەوە لە بەروارى 7/7/2015 – بە زووترین کات سەردانى وەزارەتى خویندنى بالا و توێژینەوەى زانستى بکەن لە هەولێر بۆ مەبەستى تەواوکردنى مامەڵەى گواستنەوەى ڕاژەکانیان لە فەرمانگە و دام و دەزگاکانى وەزارەتەکانى ترەوە بۆ سەر میلاکى زانکۆمان زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

ئەو بەرێزانەش لە هەمان بەروارى سەرەوە کە پەیوەندییان پێوەنەکراوە ماناى وایە ناویان دەرنەچووە لە ئەنجامى چاوپێکەوتنیان لە لایەن لیژنەى چاوپێکەوتنەوە .

لەگەڵ ڕێزدا

بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕى

زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى