مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیكی سلێمانی بانگهێشتی وێبینارێکی نێودەوڵەتی دەکرێت

  • 2020-11-07
  • 134 Views
مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیكی سلێمانی بانگهێشتی وێبینارێکی نێودەوڵەتی دەکرێت

دوابەدوای بانگهێشتکردنی بۆ قسەکردن لە وێبینارێکی نێودەوڵەتی هاوبەشی تۆڕی نەهرەین و چەتام هاوس-ی بەڕیتانیدا، د.ڕۆژین کەمال محەمەد ئەمین سەرۆکی گروپی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و هاوبەڕێوەبەڕی تۆڕی نەهرەینی بەڕیتانی، ڕۆژی پێنجشەممە 5/11/2020 لە وێبینارەکەدا باسی لە کەرتی کەلەپووری کولتووری لە هەرێمی کوردستاندا کردو تیشکی خستەسەر بەرەنگارییەکان و دەرفەتەکان و سیاساتەکانی ئەو کەرتە لە هەرێمەکەماندا.

هەر لەمیانەی وێبینیارەکەدا، قسەکەری دووەم د سەڵاحەدین یاسین باپیر کە سەرۆک بەشی تەلارسازییە لە زانکۆی سەڵاحەدین بابەتێکی لەسەر کەلەپووری کولتووری شاری هەولێر پێشکەشکرد.

پڕۆژەی تۆڕی نەهرەین بنکەکەی لە زانکۆی کۆلێژی لەندەنە (یو سی ئێڵ)، پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی هاوبەشی زانکۆکانی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی قادسییەیە. پڕۆژەکە لەلایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەریتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.

چەتام هاوس، ناسراو بە پەیمانگای شاهانەی کاروباری نێودەڵەتی، پەیمانگایەکی سیاسی سەربەخۆیە لە لەندەن. ئەرکی ئەوەیە کە لێدوانێکی بەهێز پێشکەش بکات لەسەر ڕووداوە جیهانییەکان و چارەسەر پێشکەش بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشە جیهانییەکان.