وەفدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانی بەسەرکردەوە

  • 2020-11-09
  • 156 Views
وەفدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانی بەسەرکردەوە

بەمەبەستی دانپێدانانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ به‌ زانكۆ نوێیەكان له‌ هه‌رێمی كوردستان و دڵنیابوون لە مەرجە پێویستەکانی زانکۆ نوێیەکان، وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ سەردانی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخانیان کرد.

رۆژی یەکشەممە ٨-١١-٢٠٢٠ بەئامادەبوونی شاندی یاوەری سه‌رۆكایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و هەروەها بەئاماده‌بوونی راگرایەتی و ئەنجومەنی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان و مامۆستایان و فەرمانبەران پێشوازیكرا له‌ د.حیدر عامر البغدادی سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراقی فیدراڵ و وه‌فدی هاوڕێی.

لەسەرەتادا لیژنەی پێشوازی پەیمانگا به‌خێرهاتنی وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی عێراقی و شاندی یاوەریان کرد، پاشان لیژنەکە سەرجەم بەشە زانستییەکان و هۆبە و تاقیگە و هۆڵەکانی خوێندنیان بەسەرکردەوە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ڕاپۆرت بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق لەپێناو ناساندن و دانپیادانانی فه‌رمی به‌ زانكۆ، سەرجەم زانیاری و بەڵگەکان لەسەر هەیکەلی ئیداری و زانستی پێشکەشی وەفدی راسپێردراو کرا و گفتوگۆی لەسەرکرا ، لیژنەکە و شاندی یاوەری خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەسەردانەکە و دەستخۆشیان لە ڕاگرایەتی پەیمانگا کرد بۆ پێشوازی و بەدەمەوە هاتنیان .

جێگای ئاماژەپێدانە پ.ی.د.سالم نعمت عزیز ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە نەیتوانی ئامادەبێت، وە لەلایەن وەفدی میوانەوە هیوای زوو چاکبوونەوە و سەلامەتییان بۆ خواست .