پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر پێشوازی لە لیژنەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کرد

  • 2020-11-09
  • 202 Views
پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر پێشوازی لە لیژنەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٩_١١_٢٠٢٠ لیژنەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی عیراق و بەیاوەری شاندی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سەردانی پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەری کرد بەمەبەستی دانپێدانانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی خوێندی باڵای عیراقەوە.

لەسەرەتاوە ڕاگرایەتی پەیمانگە و ئەندامانی ئەنجومەنی پەیمانگە و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران پێشوازییەکی گەرمیان لە لیژنەکە کرد بەسەرۆکایەتی ( د.حیدر عامر البغدادی)، وە شاندی یاوەری پێکهاتبوون لە کۆمەڵێک کەسانی ئەکادیمی و مامۆستایانی زانکۆ و کەسانی لێهاتوو لە چەندین بواری جیاوازدا، پاشان لەلایەن لیژنەکەوە سەرجەم بەش و هۆبەکانی پەیمانگاکەیان بەسەركردەوە و لەڕووی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی هەیکەلی ئیداری و ژمێریاری و زانستییەوە دەرئەنجام و سەرنج و راو بۆچوونی خۆیان لە یاداشتێکدا بەیان کرد.

لە کۆتاییدا بەشە زانستییەکانی پەیمانگاکە و هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەکان بەسەرکرانەوە و لەلايەن سەرۆكى بەش و بڕياردەرى بەش و مامۆستايان و لێپرسراوانی تاقيگەكانەوە وەڵامى سەرجەم پرسيار و داواكارييەكانيان درايەوە.