ڕێنماییه‌كانى خوێندن و وه‌رگرتنى قوتابیان و خوێندكاران له‌ زانكۆ پۆڵیته‌كنیكیه‌كانى هه‌رێم

  • ته‌مموز 20, 2015
  • 1161 Views
ڕێنماییه‌كانى خوێندن و وه‌رگرتنى قوتابیان و خوێندكاران له‌ زانكۆ پۆڵیته‌كنیكیه‌كانى هه‌رێم

یه‌كێك له‌ مه‌به‌سته‌كانى كردنه‌وه‌ى زانكۆ پۆڵیته‌كنیكیه‌كان ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ته‌ بۆ قوتابیان و خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ى درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس .
ده‌رچووانى په‌یمانگه‌ ته‌كنیكیه‌كان ده‌توانن داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریوسى ته‌كنیكى له‌و كۆلێژه‌ ته‌كنیكیانه‌دا كه‌ له‌گه‌ڵ پسپۆرییه‌كه‌یان ده‌گونجێت . ئه‌و ده‌رچووانه‌ى په‌یمانگه‌كه‌ له‌ كۆلێژى ته‌كنیكى وه‌رده‌گیرێن له‌ قۆناغى دووه‌م ده‌وام ده‌كه‌ن پاش ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى )مقاصه‌كردن له‌ به‌شى زانستى په‌یوه‌ندیدار ( .

ئه‌و په‌یمانگانه‌ى كه‌ له‌ كۆلێژى ته‌كنیكى له‌ پسپۆرییان ناكرێته‌وه‌ هه‌مان ڕێنمایى ناوه‌ندى وه‌رگرتنى قوتابیان / خوێندكارانیان له‌سه‌ر جێبه‌جێده‌كرێت .
ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ڕێنماییه‌كانى وه‌رگرتنه‌ له‌ زانكۆ پۆڵیته‌كنیكیه‌كان .

1. ڕێژه‌ى (60% ) ى پلانى وه‌رگرتنى به‌شه‌ زانستیه‌كان بۆ ده‌رچووانى ئاماده‌یى ده‌بێت . ئه‌م قوتابى و خوێندكارانه‌ له‌ ڕێگه‌ى ناوه‌ندى وه‌رگرتنه‌وه‌ له‌ قۆناغى یه‌كه‌م وه‌رده‌گرین .
2. ڕێژه‌ى(20% ) پلانى وه‌رگرتنى به‌شه‌ زانستیه‌كان بۆ ده‌رچووانى ئه‌مساڵى په‌یمانگه‌ ته‌كنیكیه‌كان ده‌بێت كه‌ له‌ قۆناغى دووه‌م وه‌رده‌گیرێن . مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتنى ئه‌م ده‌رچووانه‌ به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌ ده‌بێت .

a) ته‌نیا ئه‌و قوتابى / خوێندكارانه‌ى تێكڕاى نمره‌یان له ‌ (% 65) زیاتره‌ و ته‌مه‌نیان له‌ ( 40) ساڵ تێنه‌په‌ڕیوه‌ ( به‌پێى ساڵنامه‌ى ته‌قویمى ) ده‌توانن داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگيران له‌ كۆلێژى ته‌كنیكیه‌كان.
b) پێشكه‌ش كردن و وه‌رگرتن و ته‌واوكردنى خوێندنى به‌كالۆریوس راسته‌وخۆ پاش ده‌رچوونى ئه‌نجامى كۆتایى تاقى كردنه‌وه‌كان ( خولى یه‌كه‌م ) ده‌ست پێده‌كات و له‌ ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارى زانكۆوه‌ ئه‌نجام ده‌درێت . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ فۆرمێكى تایبه‌ت له‌ لایه‌ن هه‌رسێ زانكۆ پۆڵیته‌كنیكیه‌كانه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت .
c) مه‌رج نیه‌ هه‌ر قوتابیه‌ك / خوێندكارێك كه‌ داواكه‌ى پێشكه‌ش كرد وه‌ربگیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى وه‌رگرتن به‌ پێشبڕكێ به‌پێى پلانى به‌شه‌ زانستیه‌كان ده‌بێت . بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورسیه‌كان به‌پێى پلانى وه‌رگرتن. ریزبه‌ندى نمره‌ى ده‌رچوونى دبلۆم ده‌كرێت به‌ پێوه‌ر بۆ ده‌ستنیشانكردنى خوازیاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان و هیچ پێوه‌رێكى تر به‌كارناهێنرێت .
d) ئه‌و خوازیارانه‌ى سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له‌ قۆناغى دووه‌م وه‌رده‌گرێن و ئه‌گه‌ر وانه‌یه‌ك یا زیاترى قۆناغى یه‌كه‌میان نه‌خوێندبوو ئه‌وا ده‌كرێت له‌ هه‌مان كاتى خوێندنى ئاساییدا بخوێنن ( به‌شێوه‌ى سه‌رباركردن ) به‌پێى ڕێنماییه‌كانى سه‌رباركردن ئه‌گه‌ر قوتابى / خوێندكار زیاتر له‌ دوو وانه‌ ساڵانه‌ یان زیاتر له‌ چوار وانه‌ى وه‌رزى داواكراو بوو ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ قۆناغى یه‌كه‌م.
3. أ- ڕێژه‌ى ( 20% ) پلانى وه‌رگرتن له‌هه‌ر به‌شێكى زانستى ته‌رخان ده‌كرێت بۆ ده‌رچووانى ساڵانى پێشووتر ( خولى یه‌كه‌م و دووه‌م ) وه‌رگرتن به‌هه‌مان میكانیزمى سه‌ره‌وه‌ ده‌بێت به‌ مه‌رجێك خوازیار ته‌مه‌نى له‌ ( 40) ساڵ زیاتر نه‌بێت به‌ پێى ساڵنامه‌ى ته‌قویمى وه‌ تێكڕایى نمره‌یان له‌ ( 65) كه‌متر نه‌بێت .

ب‌- ئه‌وانه‌ى دامه‌زراون پێویسته‌ لایه‌نى كه‌م پاش وه‌رگرتنى بڕوانامه‌ى دبلۆمى ته‌كنیكى ( تا 1 /9ى ساڵى خوێندن ) دوو ساڵ خزمه‌تیان هه‌بێت . سه‌ره‌ڕاى هێنانى لارینه‌بوونى به‌ پێدانى مۆڵه‌تى خوێندن له‌ فه‌رمانگه‌كه‌ى خۆیان . وه‌ ئه‌و خوازیارانه‌ى كه‌ فه‌رمانبه‌ر نین ده‌بێت به‌ڵێننامه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى یاسایى له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ پۆڵیته‌كنیكیه‌كان پڕبكه‌نه‌وه‌ .
4. له‌ وه‌رگرتنى قوتابیان / خوێندكاراندا بۆ ته‌واوكردنى به‌كالۆریوس سنورى جوگرافى ره‌چاو ناكرێت واته‌ وه‌رگرتن پابه‌ند نابێت به‌ شار و پارێزگاى ته‌واوكردنى دبلۆمه‌وه‌ به‌ڵام ڕێنماییه‌ گشتییه‌كانى خوێندن سه‌باره‌ت به‌ به‌شى پارێزگا و ده‌ره‌وه‌ى پارێزگا ره‌چاو ده‌كرێت . پلانى وه‌رگرتنى به‌پێى ڕێژه‌ى ده‌رچووانى به‌شه‌ زانستیه‌كانى هه‌ر په‌یمانگه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت .
5. ئه‌و قوتابیانه‌ى / خوێندكارانه‌ى به‌ سیسته‌مى پۆڵیته‌كنیك وه‌رده‌گیرێت ناتوانن دابه‌زین و گواستنه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن .
میكانیزمى پێشكه‌شكردن و وه‌رگرتنى ده‌رچووانى په‌یمانگه‌ ته‌كنیكیه‌كان :

1) پێشكه‌شكردن ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگه‌ى تۆمارى گشتى زانكۆوه‌ ده‌بێت به‌شێوه‌ى پۆڵیته‌كنیك ده‌بێت .
2) كاتى پێشكه‌ش كردن ( 25 /7 /2015) تا ( 25 /8/2015) ده‌بێت .–
3) ڕاگه‌یاندنى ناوه‌كان به‌ شێوه‌ى به‌رایى له‌ 5 /9 /2015ده‌بێت .
4) ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌ ته‌رخان ده‌كرێت بۆ گازانده‌ پێشكه‌ش كردن واته‌ تا 13/9/2015
5) له‌ 20 /9 /2015ئه‌نجامى وه‌رگرتنه‌كه‌ بۆ وه‌زاره‌ت به‌رزده‌كرێته‌وه‌ .
6) له‌ 26 /9 /2015ئه‌نجامى كۆتایى له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ڕاده‌گه‌یه‌نرێت .

پێویسته‌ خویندكار\قوتابى به‌ڵگه‌نامه‌كانى ( ناسنامه‌ى بارى شارستانى و ِره‌گه‌زنامه‌ و كارتى زانیارى) له‌گه‌ل خۆى بهینیت بۆ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى كۆد و پڕكردنه‌وه‌ى به‌لیننامه‌ له‌ كۆلێج یان په‌یمانگا
میكانیزمی وه‌ر گرتنى كۆد:
1) بۆ وه رگرتنی کۆد له ناوه ندی پارێزگای سلێمانی له سه رۆکایه تی زانکۆ / به ڕێوه به رایه تی تۆماری گشتی,پەیمانگاى تەکنیکى سلیێمانى,پەیمانگاى زانستى کۆمپیوتەر , پەیمانگاى تەکنیکى کشتوکالى بەکرەجۆ) ده بێت.

.
2) له قه زاکانی پارێزگای سلێمانی له په یمانگاکانی( که لار. ده ربه ندیخان. دوکان. چه مچه ماڵ) ده بێت. له پارێزگای هه ڵه بجه له ( کۆلێژی ته کنیکی کشتوکاڵی هه ڵه بجه و په یمانگای ته کنیکی هه ڵه بجه ده بێت(
ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكار فه‌رمانبه‌ری میری بێت پێویسته‌ لارینه‌بوونی فه‌رمانگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپێچه‌كاندا بنێرێت .
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌ : (07480190092) بكه‌ن يان نامة بنيرن بؤ
registration@spu.edu.iq

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارى گشتى زانكۆ