اختتمت اللجنة العلیا للوزارة التعلیم العالي في العراق زیارته لجامعة السلیمانیة التقنیة

  • 2020-11-10
  • 449 Views
اختتمت اللجنة العلیا للوزارة التعلیم العالي في العراق زیارته لجامعة السلیمانیة التقنیة

اختتمت اللجنة العلیا للقبول وزارة التعلیم العالي في العراق زیارته لجامعة السلیمانیة التقنیة وذلك من اجل رؤیة وبحث جمیع مؤسسات جامعة السلیمانیة التقنیة و لغرض التعریف وقبول الجامعة والاعتراف بها رسميا.

قام اللجنة العلیا فی وزارة التعلیم العالي والبحث العلمي العراقي الاتحادی بزیارة الی جامعة السلیمانیة التقنیة. یوم الثلاثاء ۳ نوفمبر۲۰۲۰ و باشراف د.حیدر عامر البغدادي قام اللجنة العلیا فی وزارة التعلیم العالی و البحث العلمي و الوفد المرافق له بزیارة رئاسة جامعة السلیمانیة التقنیة، حیث قام باستقبالهم فی مطار السلیمانیة الدولي مساعدو رئیس الجامعة ولجنة الترحیب في الجامعة، ورحب بهم ترحیبا حارا من قبل البروفیسورالمساعد د. آلان فریدون علی رئیس جامعة السلیمانیة التقنیة.

و اعلن وفد وزارة التعلیم العالی العراقي الاتحادي بانهم كلفوا بامر وزارة التعلیم العالي لزیارة الجامعات الحدیثة فی اقلیم كردستنان، وذلك لغرض الاطلاع العام و رؤیة كافة المباني واحتیاجات التعلیم، حتی يمكن فی الاخیر ومع وجود المستلزمات الضروریة یمكن الاعتراف بالجامعات بصورة رسمیة،

اعرب السید البروفیسور المساعد د. آلان فریدون علي رئیس جامعة السلیمانیة التقنية عن سعادته العمیقة لهذه الزیارة وتقدیم ندوة و تقریر عن كیفیة ازدهار الجامعة من بدایة تاسیسها الی یومنا الحالي، وابلغ جمیع الكلیات والمعاهد فی مؤسساتنا بان یتعاونوا ویسهلوا اجراءاعمالكم.

باشر اللجنة اعمالهم فی یوم الثلاثاء نوفمبر ۲۰۲۰ واطلعوا علی كافة مدیریات الجامعة و مركز الدولیة للغة الانكلیزیة و مركز الابحاث ومركز التنمیة و اجروا جمیع المستلزمات الظروریة لذلك و تحدثوا عن قرب مع المدراء الموظفین عن كیفیة ونوع اعمالهم الیومیة.

وبعد ذلك وبدون اخذ الراحة وبدون كلل فی كافة الایام وفی المصادف الاثنین۹ نوفمبر ۲۰۲۰ قام الوفد بزیارة ٥ كلیات و ٨ معاهد تقني فی المدن و البلدات و قاموا بالبحث الوافي والتاکد عن جمیع المؤسسات. وعن قول بعض عمداء الجامعة و موظفیها ، ان اللجنة العلیا راض الی حد كبیر عن عمل وادارة الخدمات الی حدكبیر واعربت عن دعمها لهذه التطورات.

وتقرر بعد عودة لجنة وزارة التعلیم العالي والبحث العلمي التابعة للحكومة العراقیة الاتحادیة عن رفع تقریرها النهائي الی مجلس الوزارة لغرض الاعتراف الرسمي بجامعة السلیمانیة التقنية.

لیژنه‌ی باڵای دانپیادانانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی هێنا بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

به‌ئامانجی بینین و پشكنینی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌مه‌به‌ستی ناساندن و دانپیادانانی فه‌رمی به‌زانكۆدا، لیژنه‌یه‌كی باڵای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراقی فیدراڵ، سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 3 تشرینی دووه‌می 2020 لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز د. حیدر عامر البغدادی و وه‌فدێكی هاوڕێی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد، له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆو لیژنه‌ی پێشوازی زانكۆوە پێشوازیكران و دواتر له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له‌لایه‌ن پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتن كران.

وه‌فده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقی فیدراڵ ڕایانگه‌یاند، كه‌ به‌فه‌رمانی وه‌زاره‌ت ڕاسپێردراون بۆ سه‌ردانی زانكۆ تازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی پشكنینی گشتی و بینینی سه‌رجه‌م بیناو پێداویستییه‌كانی خوێندن، تا له‌كۆتاییدا به‌بوونی مه‌رجه‌ پێویستییه‌كان دان به‌زانكۆكاندا بنرێت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی،  پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پاش ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌سه‌ردانه‌كه‌و پێشكه‌شكردنی سیمینارێك و ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر چۆنێتی گه‌شه‌سه‌ندنی زانكۆ له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، پێی ڕاگه‌یاندن كه‌ به‌سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ هاوكارو ئاسانكاربن بۆ كاره‌كانتان.

لیژنه‌كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 3 تشرینی دووه‌می 2020 كاره‌كانیان ده‌ستپێكردو سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی زانكۆو سه‌نته‌ره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی و سه‌رنته‌ری توێژینه‌وه‌و سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كاریان به‌سه‌ركرده‌وه‌و هه‌موو ڕێكاره‌ پێویستییه‌كانیان جێ به‌جێ كردو له‌نزیكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رو فه‌رمانبه‌رانیان دوان له‌سه‌ر جۆرو چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی ئیش و كاره‌كانی ڕۆژانه‌.

پاش ئه‌وه‌ش به‌بێ پشوودان سه‌رجه‌م ڕۆژه‌كانی داهاتوویان تا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 9ی تشرینی دووه‌می 2020 به‌سه‌ردانی 5 كۆلێج و 8 په‌یمانگای ته‌كنیكی له‌شارو شارۆچكه‌كان به‌سه‌ركرده‌وه‌و به‌تێروته‌سه‌لی گه‌ڕان و پشكنینی خۆیان له‌سه‌ر ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كان ئه‌نجام داوه‌.

به‌پێی ووته‌ی هه‌ندێك له‌ڕاگره‌كانی زانكۆو فه‌رمانبه‌ران، لیژنه‌ باڵاكه‌ تا ڕاده‌یه‌كی باش له‌ئیش و كارو به‌ڕێوه‌چوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان ڕازی بوون و سه‌رسامی خۆیان به‌پێشكه‌وتنه‌كان ده‌ربڕیووه‌.

بڕیاره‌ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ڕاپۆرتی كۆتایی خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌رزبكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی فه‌رمانی دانپیادانانی فه‌رمی به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیدا.