پەیامێکی گرنگ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە

  • 2020-11-18
  • 63 Views
پەیامێکی گرنگ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە

پشتبەستن به كۆنووسی ژمارە (٣)ی ئەنجومەنى زانكۆی پۆليتەكنيكى سلێمانی له رۆژی دووشەممه رێكەوتى ١٦/١١/٢٠٢٠ و لەبەر بەرژەوەندی خوێندکاران و جێبەجێکردنی پرۆسەی خوێندنی ئاوێتە لەسەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بەزانکۆمان، پاش گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو لەسەر راسپاردەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، داوا دەکرێت لە کۆلێج وپەیمانگاکان به بەجێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئامادەكارى بكرێت بۆ کردنەوەی بەشەناوخۆییەکانی سەر بەزانکۆمان له کۆلێج و پەیمانگاکان بەپێی پێویستی خوێندن و پرۆسەی خوێندنی ئاوێتەو وانە پراکتیکییەکان (عەمەلییەکان)ی سەرجەم بەشەکانی زانکۆمان، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکایەتی زانکۆمان داوادەکات لە راگرایەتی و ئەنجومەنی کۆلێج و پەیمانگاکان کە سەرپەرشتی ئامادەكارى کردنەوەی بەشەناوخۆییەکان بەپێی پێویستی خوێندنی ئاوێتە بکەن و رەچاوی تەواوی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بکرێت، سەرجەم پێداویستییەکانیش بۆ ئەو مەبەستە دابین دەکرێت بەپێی توانای دارایی زانکۆ.

سەرۆکایەتی زانکۆ داوا دەکات خوێندکارانمان تەواوی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن.
بەهیوای تێپەڕبوونمان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئاساییبوونەوەی دۆخی گشتی.

زانكۆی پۆليتەكنيكى سلێمانی