ڕاگەیاندنى لیستی نوێیى زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات لە لایەن وەزارەتى خویندنى بالاى هەرێمى کوردستانەوە ڕاگەیەندرا

  • ئاب 17, 2015
  • 681 Views
ڕاگەیاندنى لیستی نوێیى زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات لە لایەن وەزارەتى خویندنى بالاى هەرێمى کوردستانەوە ڕاگەیەندرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لیستی ئەو زانکۆیانەی دەرەوەی وڵات ڕادەگەیەنێت، کە لەمەودوا لەلایەن وەزارەتەوە پەسەندکراو و باوەڕپێکراون بۆ مەبەستی مۆڵەتی خوێندن و تواناسازی و هەموو جۆرەکانی دیکەی خوێندن لەدەرەوەی وڵات و یەکسانکردنی بڕوانامەکان .
ئەم لیستە لەسەر بنەماو پێوەری زانستی ئامادەکراوە و، سوود لە سیسته‌مە جیاکانی ڕیزبەندی نێودەوڵەتی و نیشتیمانی زانکۆکانی وڵاتانی جیهان وەرگیراوە.
ئەو بەڕێزانەی کە خوازیارن لەدەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن، پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکەن:
1. لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێکەوتی (١ / ٩ / ٢٠١٥) ەوە کاری پێدەکرێت.
2. پابەندبوون بەم لیستە، پێشکەشکارانی هەموو جۆرەکانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لەدەرەوەی وڵات دەگرێتەوە (مۆڵەتی خوێندن، تواناسازی، زەمالە)، هەروەك ئەو بەڕێزانەش دەگرێتەوە کە ده‌خوازن بەشێوازی (نفقە خاصە و مۆڵەتی بێمووچە دەیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن).
3. ئەو بەڕێزانەی کە لە دوای ئەم ڕێكەوته‌وه‌ داواکاری بۆ خوێندن لەدەرەوەی وڵات پیشکەش دەکەن، پێویستە ئۆفەری خوێندنی کۆرسی زمان و کۆرسی ئەکادیمی لەیەکێک لەو زانکۆیانە بەدەست بهێنن، کە لەلیستەکەدا هاتووە بە پێچەوانەوە لە دوای گەڕانەوەیان مامەڵەی یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ ئەنجام نادرێت.
4. پێشکەشکارانی هەموو جۆرەکانی خوێندن لەدەرەوەی وڵات پێویستە بەر لە ڕۆیشتن سەردانی فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی بکەن، بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە بوونی زانکۆکەیان لە لیستی زانکۆ پەسەندکراوەکانی وەزارەت و کردنەوەی فایلی خوێندن لە بەڕێوەبەرێتی نێردراوان لە دیوانی وەزارەت.
5. ئەو بەڕێزانەی کە لە ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزراون و خوازیارن لەدەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن و دوای تەواوکردنی خوێندن دەیانەوێت لەهەرێمی کوردستان کار بکەن، پێویستە بە هەمان شێوە لە ڕێکەوتی (١ / ٩ / ٢٠١٥) ەوە پابەند بن بە لیستی نوێی زانکۆپەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات.
6. بڕیاری پابەندبوون بە لیستی نوێیى زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات ئەو بەڕێزانە ناگرێتەوە کە دانیشتووی دەرەوەی عێراقن و ڕەگەزنامەی بیانیان هەیە.
7. لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات ئەو بەڕێزانە ناگرێتەوە کە پێش ڕێکەوتی (١/ ٩ /٢٠١٥) لە دەرەوەی وڵات دەستیان بە خوێندن کردوە.

لیستی نوێیى زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات