له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار -CDC ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، له ماوه‌ی خوێندن و راهێنانی ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنیدا، مامۆستایه‌كی زانكۆ و 15 خوێندكاری زانكۆمان به‌شداری له خوولێكی راهێنان به‌ناوی؛ ئاماده‌كاری زانستی بۆ كاركردن، ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه مامۆستا هه‌ژان كه‌مال شاڵی، مامۆستای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و راهێنه‌ری پیشه‌یی له ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار (CDC)ی زانكۆ كه خۆی له پڕۆگرامه‌كه‌دا وه‌ك پێشكه‌شكار به‌شداربووه له‌پێشكه‌شكردنی وێبینارێك بۆ خوێندكارانی به‌شداربوو، وهبڕوانامهیی رێزلێنانی وه‌رگرتووه، وتی: پرۆگرامی ئاماده‌كاری زانستی بۆ كاركردن، پرۆگرامێكی بچوككراوه‌ی راهێنان بوو كه ماوه‌ی دوو مانگ (9 و 10ی 2020) ی خایاند و به‌هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵای عێراقی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌نده‌كانی گه‌شه‌پێدانی كار CDCی زانكۆكان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به چاودێری به‌شی په‌یوه‌ندییه كولتورییه‌كان له‌باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو.
ئامانجی سه‌ره‌كی پرۆگرامه‌كه بۆ گه‌شه‌پێدانی توانای خوێندكاران بووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و به گه‌ڕخستنی هونه‌ره‌كانی كار دۆزینه‌وه و دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی بچووكی ئابووری له‌ڕووی زانستیه‌وه.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خوێندكار ژیار ئه‌سعه‌د محه‌مه‌دعه‌لی، كه خوێندكارێكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیه و خۆبه‌خشیی ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار CDC و رێكخه‌ری پرۆگرامه كه بووه له نێوان زانكۆ و رێكخراوی ئایرێكیس (IREX) ناحكومی ئه‌مریكی دا له ماوه‌ی دوو مانگی خووله‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به چۆنێتی پرۆگرامه‌كه وتی:
له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی 15 خوێندكار توانیان به سه‌ركه‌وتوویی پرۆگرامه‌كه ته‌واوبكه‌ن و بڕوانامه وه‌ربگرن، وتیشی خووله‌كه له چه‌ندین وێبینار پێكهاتبوو كه له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زاوه دهوترانهوهو بۆ هه‌ر یه‌كێك له بابه‌ته‌كانیش به‌شێوه‌ی هه‌فتانه ئه‌ركی زانستی و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خوێندكاران ئه‌نجام ده‌درا، شیاوی باسه ژیار ئه‌سعه‌د محه‌مه‌دعه‌لی، وه‌ك رێكخه‌ری پرۆگرام بڕوانامه‌ی رێزلێنانی رێكخراوی (IREX)ی پێبه‌خشراوه.