ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک

  • 2020-11-22
  • 322 Views
ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی (2020/11/22) بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەمەبەستی پێزانین و سوپاسکردنیان بۆ ئەو خزمەت و ماندووبوونەی لەکارەکانیاندا ئەنجامیانداوە.

لە دیدارێکدا د.رووناک محەمەد ڕاگری کۆلێج پیرۆزبایی لەو مامۆستا و فەرمانبەرانە کرد کە لە خوێندنی باڵا وەرگیراونەتەوە، هەروەها ماندوبوون و دڵسۆزی و هەوڵی بێوچانیان بۆ کۆلێجەکە و پرۆسەی خوێندن لە کۆلێجەکە بەرزنرخاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە پرۆسەی خوێندنەکەیاندا.

لای خۆیانەوە مامۆستایان و فەرمانبەران سوپاسی ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر و فەرمانبەرانی کۆلێجیان کرد کە لەماوەی ڕابردوو هاوکار و پاڵپشتیان بوون لەکارەکانیان، دواتر لەلایەن ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە مامۆستایان و فەرمانبەران .