رۆژانە 500 مامەڵەی خوێندکاران لە سەرۆکایەتی زانکۆ ته‌واوده‌كرێت

  • 2020-11-25
  • 836 Views
رۆژانە 500 مامەڵەی خوێندکاران لە سەرۆکایەتی زانکۆ ته‌واوده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی یه‌كێكه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ چالاك و خزمه‌تگوزاره‌كانی زانكۆو به‌به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت كاروباری خوێندكاراندایه‌، سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكی نوێی خوێندن بۆ ساڵی 2020-2021 و وه‌رگرتنی خوێندكارانی ده‌رچووی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌پێویستمان زانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه‌و له‌نزیكه‌وه‌ كارو چالاكی و ڕێوشوێنه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری خوێندكاران بخه‌ینه‌ڕوو.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کوردستان لەهەموو زانکۆکانی تر زیاتر سیستم و شێوازی وەرگرتنیان هەیە ساڵانە بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی ده‌رچووی دوانزه‌ی ئاماده‌یی (وێژه‌یی و زانستی و پیشه‌یی) چونکە جگە لە وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزەی زانستی و وێژەیی، سیستمی خوێندنی پۆلیتەکنیکیش لە ناوەڕاستی مانگی ئابەوە دەست پێ دەکات کە تایبەتە بە دەرچووانی پەیمانگا تەکنیکیەکان، واتە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە دروستی لە12/8/2020 دەستی بە وەرگرتنی دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکیەکانی کردووە و لە کۆتایی مانگی ئەیلول ئەنجامی وەرگیراوان ڕاگەیەنران، دواتر قۆناغی خزمەتی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەیی ده‌ستی پێكرد لە ڕێگەی مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆوە به‌هاوکاری خوێندکارانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کراوە چونکە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ناوەندەکانی فێرکردنی بەهەموو شارو شاروچەکانی ئەو دوو پارێزگایەدا دابەشبوون، واته‌ به‌چڕی له‌وماوه‌یه‌دا شه‌وو ڕۆژیان له‌سه‌ر یه‌ك داناوه‌ سه‌ره‌ڕای دۆخی بێموچه‌یی و په‌تای كۆرۆنا‌.

وە لە2020/11/1  کە ئەنجامی وەرگیراوانی زانکۆلاین ڕاگەیەنراوە تۆماری گشتی زانكۆ لە خزمەت خوێندکارانی خۆشەویستی  زانکۆدا بوون و  تا ئێستا 8312 خوێندکار وه‌رگیراون جگە لە خوێندکارانی پارێزگای کەرکوک و ناوچەدابرێنراوەکانی تر کە بەم نزیکانە ناویان ڕادەگەیەنرێت.

تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەم کاتەدا جگە لە وەرگرتنی خوێندکاران و ئەنجامدانی مامەڵەی دابەزین و گۆڕێنی شوێنی وەرگرتن و میوانداری خوێندنی خوێندکاران بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خوێندکار هەروەها ئەم ئەرکانەی لای خوارەوەش جێ بەجێ دەکات:

  • گواستنەوەی شوێنی خوێندنی خوێندکاران .
  • وەرگرتنی سکاڵای خوێندکارانی وەرنەگیراو.
  • دروست کردنی بڕوانامەی جیداری و بە نمرەوە بۆ خوێندکاران.
  • پێدانی پشتگیری بە خوێندکاران و بە دەرچووان
  • پەسەندکردنی بڕوانامەی دەرچوونی خوێندکار
  • ڕاستاندنی بڕوانامەی دەرچووان
  • ئەنجامدانی مامەڵەی گەڕانەوەی خوێندکاری وەرگیراوی ساڵانی پێشوو.
  • لەگەڵ نوسراوکردن و وەڵامدانەوەی ئەو نوسراوانەی لە هەر پێنج کۆلێج و هه‌شت پەیمانگەکانی زانکۆوه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێن.
  • نوسراوکردن و وەڵامدانەوەی فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ پەیوەندی کردن و وەڵامدانەوەی سەرجەم زانکۆکانی کوردستان.
  • ئامادەکردنی ئاماری خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ

ڕۆژانه‌ له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ به‌ ستافێكی ماندونه‌ناسه‌وه‌ زیاتر له‌ 500 مامه‌ڵه‌ی خوێندكاران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و تا كاتژمێر 4 ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران درێژه‌ی هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌و گرفته‌كانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ بۆ دوو خاڵی سەرەکی دەگەڕێتەوە:

  • خوێندکارێک مامەڵەی هەیە زیاد لە کەسێکی لەگەڵدایە ئەمەش وا ئەکات قەرەباڵخی دروست ببێت و بێ تەحەمولی خەڵکەکەش کەس ئامادەنیە کارەکانی بە سیستەم و دادپەروەرانە ئەنجام بدرێت هەموو دەیەوێت کە سەردانی تۆماری گشتی کرد هەمان خولەک مامەڵەکەی بدرێتەوە بە بێ ووردبینی کردن و بێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بکات کە ئەم مامەڵەیە خەڵکی تری لە پێشە و پێویستی بە چاپکردن و کۆپیکردن و هاوپێچ و واژۆ و دواتر دەرچوو ئەکرێت خۆ ئەگەر مامەڵەیەک سێ خولەکی پێویست بێت کە ئەمە ئەستەمە، چونکە ئێمە تەنها فەرمانی زانکۆیی دابەزین و گۆڕینی شوێن ئەمڕۆ 250 نوسراو کراوە جگە لە هەموو مامەڵە و فۆڕمەکانی تری دابەزین کە ووردبینی ئەکرێت واتە تەنها ئەگەر نوسراوەکە بە چاپ و کۆپی و واژۆ و دەرچووە وە 3 خولەکی پێبچێت ئەوە پێویستمان بە زیاتر لە 13 کاتژمێری کارکردنە لە دەوام بەڵام ئێمە بە کەمترین ستاف و بە ئەلیکترۆنی کردنی کارەکانمان ئەو کاتەشمان شکاندووە و ڕۆژانە بە 8 کاتژمێر ئەنجام دەدەین بەڵام خەڵک هاوکارمان نیە هەمووی پەلەیه‌تی.

خوێندکار لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلایندا لە 50 هەڵبژاردن نازانێت بەشێکی خواستی خۆی و نمرەکەی هەڵبژێرێت بۆیە ئەم دابەزین گۆڕینی شوێنە ڕوو بە ڕووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆمار و زانکۆکانی تر دەبێتەوە ئەگینا نە گرفت لە زانکۆلاینە نە گرفت لە پرۆسەی وەرگرتن هەیە.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان تۆماری كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆ لەگەڵ هەموو کۆلێج و پەیمانگەکانی زانکۆ و تەواوی زانکۆکانی تری کوردستان و وەزارەت هەماهەنگی و پەیوەندی زۆر باشیان هەیە و هەموو هاریکار و تەواوکەری کارەکانی یەکترن.

لە ڕووی ستاف و فەرمانبەرەوە له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری گشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی کەسانی زۆر بەئەزموون و شارەزا كاری تیادا ده‌كه‌ن هەروەها زانکۆ سەرجەم پێداویستیەکانی پەیوەست بە مامەڵەی خوێندکاران بۆ فەراهەم کردوون.

فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بۆمان دووان:

گۆران سەردار یه‌كێكه‌ له‌ فه‌رمانبه‌ره‌ لێهاتوو و شاره‌زاكانی نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌و له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی زانكۆ ووتی:

ئێمه‌ له‌ تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وه‌كستافێك له‌خزمه‌ت هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌داین كه‌ سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و به‌ هه‌موو هێزو توانامان كارده‌كه‌ین تا به‌ڕێك و پێكی و به‌یاسایی كاره‌كانیان بۆ ڕابپه‌ڕێنین ، به‌ڵام هه‌موو كه‌س په‌له‌ی ئیشی خۆیه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته‌ ئه‌و فشاره‌ زۆره‌ی له‌سه‌ر شانمانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك فه‌رمانبه‌ر لێپرسراوێتیمان هه‌یه‌و نابێت و ناكرێت له‌ ڕێنمایی و یاسا كارپێكراوه‌كانی زانكۆو وه‌زاره‌ت لابده‌ین. بۆیه‌ داواده‌كات به‌پێ ی ڕیزبه‌ندی و دیاریكردنی ئه‌و كاته‌ی بۆ هاوڵاتیان داده‌نێن سه‌ردانیان بكه‌ن.

هه‌روه‌ها فه‌رمانبه‌ر لاڤە عەلی له‌هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ووتی :

ڕۆژانه‌ دووچاری قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر ده‌بینه‌وه‌ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ له‌كاركردن ناوه‌ستین و هه‌وڵمان داوه‌ ئیش و كاره‌كان به‌سیسته‌ماتیك بكه‌ین له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ كاره‌كان دابه‌شكراوه‌و هه‌ركه‌سه‌و كاری خۆی ده‌كات ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی له‌ خوێندكاران وه‌رگرتوه‌و زۆربه‌ی ئیش و كاریان دێته‌وه‌ تۆماری گشتی قه‌ره‌باڵغی زۆرمان له‌سه‌ر دروست ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌مانهێشتووه‌ ئیش و كاری كه‌س دوابكه‌وێت و به‌رده‌وام له‌ كاتژمێر 8 ی به‌یانییه‌وه‌ تا كاتژمێر 4 ی پاشنیوه‌ڕۆ كارده‌كه‌ین له‌پێناوی ئه‌وه‌ی هه‌موو خوێندكارێك داواكه‌ی بۆ جێبه‌جێ بكه‌ین.

خوێندكار هیدایه‌ت شمس الدین یه‌كێكه‌ له‌خوێندكاره‌ وه‌رگیراوه‌كان و چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كه‌ی بوو به‌م شێوه‌یه‌ بۆ سایتی زانكۆ دووا:

وه‌ك ده‌بینین فشارێكی زۆر له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌، به‌ڵام هیچ كات به‌فیڕۆ ناده‌ن و به‌وه‌جبه‌ مامه‌ڵه‌كان وه‌رده‌گرن و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ته‌واوده‌بن، بۆیه‌ خه‌ڵكیش پێویسته‌ ئارام بگرێت.

هه‌روه‌ها خوێندكار نیاز ڕسوڵ كه‌ مامه‌ڵه‌ی دابه‌زاندنی ئه‌نجامداوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ دووا:

سوپاسی زانكۆ ده‌كه‌م توانیویانه‌ شوێنێكی زۆر گونجاو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ دابین بكه‌ن كه‌ ئیش وكاریان هه‌یه‌ له‌زانكۆ، وه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانیش به‌ دڵسۆزییه‌كی زۆره‌وه‌ كارده‌كه‌ن تا زۆرترین مامه‌ڵه‌ ته‌واو بكه‌ن ووتیشی: من به‌كه‌مترین ماوه‌ كه‌ دوو سه‌عات بوو فه‌رمانی زانكۆیی دابه‌زاندنیان بۆ كردم، به‌ڵام ووتی هه‌ندێك خه‌ڵك ئارامیان نیه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن واسته‌ بكه‌ن بۆ زوو ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌كانیان، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكم بینی واسته‌یان لێ قبوڵ نه‌كراو به‌ نائومێدی گه‌ڕانەوە نێو ئێمه‌ كه‌ سه‌ره‌مان گرتبوو.

د.بختیار عبید شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی له‌ تۆمارێكی ده‌نگیدا له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه‌ بۆ ‌سایتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دووا: