بەچاودێریی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، کۆمپانیای اطلس الاصیل دووهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب به‌ڕێوه‌چوو، بەدروشمی (کتێب هاوڕێی بەردەوامە) كه لە ١١/١٨ بۆ ١١/٢٧ به‌رده‌وام ده‌بێت واته سبه‌ی هه‌ینی دوا ڕۆژی پێشانگاكهیه لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیش وه‌ك ناوه‌ندێكی زانستی و مه‌عریفی گۆشه‌یه‌كی له پێشانگاكه پێدرا.
له پێشانگاكه‌دا چه‌ندین سه‌رچاوه‌و توێژینه‌وه‌و گۆڤار‌و كتێبی ته‌ندروستی و ئه‌ندازیاری و كارگێڕی و میدیایی كه له‌نوسینی مامۆستایانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بوون نمایش كران ، كه ژماره‌یه‌كیان تایبه‌ت بوون به نوێترین توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر كۆرۆنا ڤایرۆس و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو لهخوێندكاران و مامۆستایان سه‌ردانی گۆشه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كردووه. وه هه‌روه‌ها ستافێكی خوێندكارانی زانكۆش هاوكاری ده‌سته‌ی گشتی به‌ڕێوه‌بردنی پێشانگاكه بوون.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 26ی تشرینی دووه‌می 2020 له مه‌راسیمێكدا كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیای أطلس الاصیلهوه به‌ڕێوه‌چوو خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و به‌شداری به‌خشرایه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سوپاسی به‌شداری كارا‌و ڕازاندنه‌وه‌ی گۆشه‌ی تایبه‌ت به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرا.