ئەمڕۆ ٢٦-١١-٢٠٢٠ کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنه بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستیيەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، له کۆلێجی تەكنيكى ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گفتوگۆی ماستەرنامەی (یاد فاروق طاهر) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری میکانیک بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی: (Study of heated tool for an integrally stiffened
carbon fiber reinforced polymer panels بە پلەی زۆرباشە پەسەند کرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
١ -پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر حمید دویج لفتە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (سەرۆکی لیژنە)
٢- پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ادریس عزت حمەخان لە زانکۆی صلاح الدین (ئەندام)
٣- پرۆفیسۆری یاریدەدەر مامۆستا زیاد جمیل محمد علی تاڵەبانی لە زانکۆی نۆلێج (ئەندام)
٤- پڕۆفيسۆر یاریدەدەر دكتۆر صادق الیاس عبدوالا زانكۆى پۆليتەكنيكى سلێمانى (ئەندام و سەرپەرشتيار)
٥-پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ڕزگار محمد عبدالرحمان لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (ئەندام و سەرپەرشتیار)