دوو وێبیناری زانستی دەربارەی ” فۆتۆگرافی و لەیزەر سکانینگ ” بەڕێوەدەچێت

  • 2020-11-27
  • 253 Views
دوو وێبیناری زانستی دەربارەی ” فۆتۆگرافی و لەیزەر سکانینگ ” بەڕێوەدەچێت

سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (#دی_سی_ئێچ) سەر بە
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
بە خۆشحاڵیەوە سێیەم و چوارەم وێبیناری پڕۆگرامی ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی هاوبەشی سەنتەری #دی_سی_ئێچ و #تۆڕی_نه‌هره‌ین ڕادەگەیەنێت کە وێبینارەکە لە دوو ڕۆژی بەدوای یەکدا دەبێت. لە ڕۆژی یەکەمی وێبینارەکە بە ناونیشانی “پێشەکییەک لەسەر فۆتۆگرامتری و لەیزەر سکانینگ” ە و لە دووەم ڕۆژی وێبینارەکە بە ناونیشانی “بەکارهێنانی لەیزەر سکانینگ بۆ ڕزگارکردنی قەڵای فۆرت کۆنگەر” لەلایەن پ.د. ریچارد لیڤی ەوە پێشکەش دەکرێن، کە پرۆفیسۆری خانەنشین بووی فەخریە لە سکوڵی تەلارسازی و پلانسازی و لاندسکەیپەوە لە زانکۆی کالگەری.
ناونیشان: پێشەکییەک لەسەر فۆتۆگرامتری و لەیزەر سکانینگ
بەروار: دوو شەممە 30/11/2020
کاتژمێر : 07:00 بۆ 08:15 ی ئێوارە (بەکاتی عێراق)
ناونیشان: بەکارهێنانی لەیزەر سکانینگ بۆ ڕزگارکردنی قەڵای فۆرت کۆنگەر
بەروار: سێ شەممە 1/12/2020
کاتژمێر : 07:00 بۆ 08:15 ی ئێوارە (بەکاتی عێراق)
زمان : ئینگلیزی* (بە وەرگێرانی کوردی ەوە)
* دواتر بۆ ڤیدیۆ ڕیکۆردی وێبینارەکە لە کەناڵی یوتیوبی گروپەکەمانەوە لەماوەی هەفتەیەک لەبەرواری تەواوبوونی وێبینارەکەوە دادەنرێت.
شێواز: لەڕێگەی پرۆگرامی زووم
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە خۆتان تۆمار بکەن:
بۆ وێبیناری “پێشەکییەک لەسەر فۆتۆگرامتری و لەیزەر سکانینگ”
https://us02web.zoom.us/…/reg…/WN_zNNgd6N-QJut7HlTY_mvOA
بۆ وێبیناری “بەکارهێنانی لەیزەر سکانینگ بۆ ڕزگارکردنی قەڵای فۆرت کۆنگەر”
https://us02web.zoom.us/…/reg…/WN_l0on5mG7SKOI_FJwNMPmqw
تێبینی:
· خۆتۆمارکردنی ئۆنڵاین پێش دەسپێکردنی وێبینارەکە پێویستە تاوەکو بڕوانامەی بەشداریکردن بەدەست بهێنیت.
· بەتەنها ئەوبەشداربووانەی (کە پێشتر خۆیان تۆمارکردووە) و لە ڕێگەی زوومەوە ئامادە دەبن بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێ لە نیوەی وێبینارەکە دەتوانن بڕوانامە بەدەستبهێنن. پلانی زووم وێبینارەکەمان ئەپدەیت کردووە بەجۆرێک کە تاوەکو ٥٠٠ بەشداربوو دەتوانن لە ڕێگەی زوومەوە ئامادەی وێبینارەکە ببن.
· لەبەر چەند هۆکارێکی تەکنیکی، ناتوانین بڕوانامە بدەین بەو بەشداربووانەی کە لە ڕێگەی لایڤی فەیس بووکەوە ئامادە دەبن، تەنانەت ئەگەر بەشداربووەکە پێشتریش ناوەی خۆی تۆمارکردبێت .
· بڕوانامەی بەشداریکردن بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی بە ئیمەیڵ دەنێرێت بۆ بەشداربوو وە بە زمانی ئینگلیزی ئامادە دەکرێت بەپێی زانیاریەکانی ناو فۆڕمی خۆتۆمارکردنەکە. بۆیە پێوست دەکات کە بەشداربوو ناوی خۆی بە زمانی ئینگلیزی بەشیوەیەکی ڕاست تۆمار بکات.
· وێبینارەکە ڤیدیۆ ڕیکۆرد دەکرێت.
* پڕۆژەی تۆڕی نەهرەین بنکەکەی لە زانکۆی کۆلێژی لەندەنە (یو سی ئێڵ)، پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی هاوبەشی زانکۆکانی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی قادسییەیە. پڕۆژەکە لەلایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەریتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.
دەربارەی پێشکەشکار:
پ.د.ریچارد لیڤی لەم ماوەیەی پێشوودا لە زانکۆی کالگەری لەکەنەدا خانەنشین بوو کە لەوێ بۆ ماوەی ٢٦ ساڵ پرۆفیسۆری پلانسازی بووە و لە ئێستادا پرۆفیسۆری فەخریە لەهەمان زانکۆ. بەڕێزیان پێشتر هاوبەڕێوەبەری پرۆگرامی کۆمپیوتەیشنەڵ میدیا دیزاین و هەروەها پرۆفیسۆری میوانە لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر و بەشی شوێنەوارناسی زانکۆ کەنەدیەکە. پ.د.ریچارد خاوەنی چەندین پڕۆژە توێژینەوەی هاوبەشەی نێوپسپۆڕیە لەگەڵ ئەکادیمی و توێژەرەکانی بواری شوێنەوارناسی و زانستی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری جیۆماتیک (ڕووپێوی) و دەروونناسی و جووڵەی جەستە. پرۆفیسۆر لیڤی وەک قسەکەر بەردەوام بانگهێشتی کۆنفرانسە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیە بەناوبەنگەکانی بواری پلانسازی و ڤیرچوەڵ ڕیالتی (الواقع الافتراضی) وشوێنەوارناسی و یاری کۆمپیوتەری فێرکاری گۆڤاری پەروەردە دەکرێت. توێژینەوەکانی لە ژمارەیەک گۆڤاری نێودەوڵەتی بەناوبانگ دا بڵاودەکاتەوە وەک Journal of Archaeological Science, International Journal of E-Planning Research (IJEPR), Arctic, Computer Internet Archaeology, and the Journal of Visual Studies, Acadia, Environment and Planning, Plan Canada, IEEE, Canadian Games Studies Association, Journal, Environment and Behavior, Journal, Journal of Decision Systems, International Journal of E-Planning Research and the Journal of Urban Planning and Design Research.