توێژینەوەیەکی جیهانی لەسەر کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

  • 2020-11-29
  • 286 Views
توێژینەوەیەکی جیهانی لەسەر کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

لەکارێکی دیکەی ناوازەی چەند مامۆستایەکی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کە پێکهاتوون لە هەریەک لە (د.محمد بابەکر مینە، د.تەیب احمد حەمە سوور، د.سالار ابراهیم علی) بەهاوبەشی لەگەڵ مامۆستایەکی زانکۆی  (Tor Vergata university of Rome)  (د.سەلڤاتوری) لە وڵاتی ئیتاڵیا، توێژینەوەیەکی زانستی گرنگیان بەناونیشانی ((Genetic Variation and Evolution of the 2019-novel Coronavirus) لە یەکێک لە گۆڤارە بەناوبانگە نێودەوڵەتییەکانی (Public Health Genomics) کلاریڤەیت بڵاوکردەوە، کە خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری (1.5)ە.

لە توێژینەوەکەدا توێژەران توانیان جۆرە بڵاوەکانی بازدان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری بکەن کە لە کات و شوێنی جیاوازدا روویانداوە.

شایەنی باسە ئەم جۆره توێژینەوانە بایەخێکی نێودەوڵەتی گرنگیان هەیە، بە تایبەتی لە بواری دروستکردنی ڤاکسیندا، هەروەها دیاریکردنی جۆری ڤایرۆسەکە كە لە وڵاتانی جیاوازدا بڵاوبوونەتەوە، چونکە قورسی و سوکی نیشانەکانی نەخۆشیەکە بەستراونەتەوە بەمجۆرە بازدانانە لە جیناتی ڤایرۆسەکەدا.