کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک بڕوانامەی ڕێزلێنان دەبەخشێتە دوو مامۆستای ماندوو و بەئەزموونی پێشووتری کۆلێجەکە.
ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری (2020/11/31) بەئامادەبوونی (د.ڕووناک محمد عبداللە) ڕاگری کۆلێج و یاریدەدەر و سەرۆکی بەشەزانستیەکانی کۆلێج پێشوازیان کرد لە هەردوو مامۆستا (د.محمد عبداللە شێخ حسین )و (مامۆستا ئاودێر محمد احمد ) کە ساڵانێک خزمەتی پرۆسەی خوێندنیان لەکۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک کردبوو.
لای خۆیەوە ڕاگری کۆلێج سوپاسی ماندوو بوون و هەوڵەکانی کردن کە لەماوەی ڕابردوو پێشکەشی کۆلێجەکە و بەرەو پێشبردنی پرۆسەی خوێندنیان کردبوو لەماوەی خزمەتیان لەکۆلێجەکە.
لای خۆیانەوە سوپاسی ڕاگر و ستافی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیکیان کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەو سوپاسی ئەو ڕێزلێنان و پێزانینەی کۆلێجەکەیان کرد بۆیان.