سەرۆكی زانكۆ میوانداری دەكرێت بۆ سەردانی زانكۆكانی توركیا

  • كانونی یه‌كه‌م 4, 2014
  • 962 Views
سەرۆكی زانكۆ میوانداری دەكرێت بۆ سەردانی زانكۆكانی توركیا

بەمەبەستی دروستكردنی پەیوەندی هاوبەشی زانستی و كەلتوری و رۆشنبیری، نوێنەری زانكۆی ئیشق سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆكرد و لەلایەن پرۆفیسۆر یاریدەدەر دكتۆر ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەركی زانكۆ و پرۆفیسۆر دكتۆر خالید مەحمود یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆكاروباری خوێندكاران و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ناصح قەرەداغی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆكاروباری زانستی وجەمال فایق كاكە برا بەرێوەبەری پەیوەندییەرۆشنبیرییەكانی زانكۆ پێشوازی لێكرا.
وەفدەكەی زانكۆ ئیشق كە پێكهاتبوون لەهەریەك لە ئەصلان چەلیك بەرێوەبەری كۆمپانیای روناكی صەلاح دینی ئەیوبی بۆ پەروەردەو فێركردن ،یاسین عارف یاریدەری بەرێوەبەری كۆمپانیای روناكی صەلاح دینی ئەیوبی بۆ پەروەردەو فێركردن بەوردی تیشیكیان خستە سەر گرنگی دروستكردنی پەیوەندی هاوبەش بۆ خزمەتكردنی خوێندنی باڵاو خوێندكاران بۆ ئەومەبەستە وەفدەكە پێشنیاری سەردانیكردنی سەرۆكی زانكۆیانكرد بۆ توركیا تا لە نزیكەوە كاربكرێت بۆ دروستكردنی هەماهەنگی وهاوكاری لەنێوان هەردوولادا، لەبەرامبەردا سەرۆكی زانكۆ دیدگای نوێ‌ زانكۆی بۆ باسكردن لە هەنگاونان بۆ دروستكردنی پەیوەندی نوێ‌ زانستی و كەلتوری و رۆشنبیری لەگەڵ سەرجەم زانكۆكان بەتایبەتی زانكۆكانی توركیا. هەرلەكۆبونەوەكەدا ئیمزاكردنی رێككەوتنی هاوبەش گفتوگۆی لەبارەوە كرالە نێوان هەردوولادا، دواتر وەفدی میوان سەردانی چەندبینایەكی تایبەت بەسەرۆكایەتی زانكۆیانكردو ئومێدی سەركەوتنی زیاتریان بۆ كارەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیك خواست.
شایەنی باسە زانكۆی ئیشق زانكۆیەكی ئەهلیە ولەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانسی حكومەتی هەرێمەوە باوەڕپێكراوە.