چوار مامۆستای زانکۆ توێژینەوەیەکی زانستیان لەسەر  کۆڤید-١٩  ئەنجام دا

  • 2020-12-01
  • 218 Views
چوار مامۆستای زانکۆ توێژینەوەیەکی زانستیان لەسەر  کۆڤید-١٩  ئەنجام دا
سێ مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی /پەیمانگای تەکنیکی کەلار  هەریەکە  لە م.کامەران محەمەد عەلی و  م. حەسەن محەمەد تۆفیق لە بەشی شیکاری نەخۆشییەکان و م.دڵشاد ئازاد  لەبەشی ڕووپێوی پەیمانگای تەکنیکی کەلار سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، بەهاوبەشی دکتۆر  حسن محمد رۆستەم  مامۆستای زانکۆی گەرمیان، توێژینەوەیەکی زانستیان بڵاو کردەوە لە گۆڤاریکی زانستی کە سکۆپاسی هەیە لە سەر پەتای کرۆنا COVID-19.
لەم توێژینەوەدا توێژەران توانیان COVID-19 بکەن بە بیرکاری و شیکاری بە ( systems of non-linear differential equations) پێشبینی بکەن  ئەم پەتایە لە ناوەراستی مانگی یانزە بەدواوە  ڕێژەی تۆشبوون کەم ببێتەوەو  و بەرەو دابەزین بڕوات.
شایەنی باسە ئەمە یەکەم جارە لەسەر ئاستی کوردستان  توێژینەوەی لەو جۆرە ئەنجام بدرێت کەتیمی ئەندازیاری لەگەڵ تیمی بایۆلوجی پێکەوە کار بکەن تاکو بەشێوەیەکی زانستی دەرئەنجامێکی باش لەسەر  پەتاکە دەربخەن.