سەنتەری ڕاهێنان و گەشەپێدان بۆ کار (CDC) پرۆگرامێکی سێ مانگی بەئۆنلاین بۆ خوێندکاران ڕادەگەیەنێت

  • 2020-12-15
  • 826 Views
سەنتەری ڕاهێنان و گەشەپێدان بۆ کار (CDC) پرۆگرامێکی سێ مانگی بەئۆنلاین بۆ خوێندکاران ڕادەگەیەنێت

“جیهان بکە بە شوێنی کاری خۆت ”
سەنتەری ڕاهێنان و گەشەپێدان بۆ کار (CDC) لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی مژدە دەدات بە دەرچووان و خوێندکارانی زانکۆکەمان , کە ئەکادیمیاى فریلانس ( کارى سەربەخۆ ) غەزە سکاى گیک ( GSG) هەڵدەستێت بەئەنجامدانى پرۆگرامى فریلانس کە پرۆگرامێکى (٣) مانگەى بێ بەرامبەرى ئۆنلاینە بۆ ئەوانەى تەمەنیان لە نێوان ( ١٨ _ ٣٠ ) بۆ هەر بوارێک کەخۆیان ئارەزووی دەکەن بەشداری تیادا بکەن بەبێ لەبەرچاوگرتنی پسپۆڕی بڕوانامەکانیان یا ئەو بەشانەی تیایدا دەخوێنن ، کەبەشداربوو تیایدا فێرى چۆنیەتى بەکارهێنانى توانا دیجیتاڵیەکانى دەکرێت وەکو ( گرافیک دیزاین ، کۆد ، وەرگێڕان و ئای تی و ….. هتد ) بۆ دۆزینەوەى هەلى کارى فریلانس .

غەزە سکای گیک کێیە؟ Gaza Sky Geeks
بەشێکە لە ڕێکخراوی مێرسی کۆر. مێرسی کۆر ڕێکخراوێکی گەشەپێدان و مۆرڤدۆستی نیودەوڵەتیە، کە بەسەرمایەی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کاری مرۆیی لە زیاتر لە 40 ووڵاتی جیهان دەکات.
غەزە سکای گیک کە بنکەی سەرەکی لە ووڵاتی فەلەستینە وەک هاوبەشی کار، لە دەستپێکردنی کار ، و بنکەی فێرکاری تەکنۆلۆجیا ، لە ساڵی 2011 دامەزراوە بە پاڵپشتی دارایی لە لایەن کۆمپانیای گۆگڵەوە.

لە ئێستاوە دەتوانن ناوى خۆتان تۆمار بکەن تا پێش ( 2021 / 1 / 3 )لە ڕێگەى ئەم بەستەرەوە :
https://bit.ly/3mPhXAC

تێبینی :پاش کردنەوەی بەستەرەکە بگەڕێ بۆ ووشەی (apply now ) پاش کلیک کردن لەسەری دەستبکە بە تۆمارکردنی زانیاریەکان .