کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی پێداویستی تاقیگەیی بۆ پەیمانگای تەکنیکی کەلار دابین دەکات

  • 2020-12-15
  • 254 Views
کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی پێداویستی تاقیگەیی بۆ پەیمانگای تەکنیکی کەلار دابین دەکات

بەمەبەستی گرنگیدان بە ئاستی زانست و فێرکردن لە پەیمانگای تەکنیکی کەلار سەربە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشیوازێکی زانستیانەی سەردەم و دروستکردنی هەماهەنگی، دوابەدوای  چەندین سەردان و پەیوەندی بەردەوام لە لایەن  (سرمد سلێمان محمد ) مامۆستا لە بەشی پەرستاری لەگەڵ کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی،

ئەمرۆ سێ شەممە ڕێککەوتی ١٥-١٢-٢٠٢٠ کۆمپانیای ناوبراو کۆمەڵێک پێداویستی تاقیگەیی (أسس تمريض)ی بۆ بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کەلار دابین کرد کە بریتی بوون  لە چەند بوکەڵەیەک بە ھەموو پێداویستیەکانیەوە و چەند پارچەیەک لە ئەندامەکانی لەش (دروستکراو) ئەمڕۆش لەلایەن تیمێکی تایبەتی کۆمپانیای گازپڕومی ڕوسی دەست کرا بە ڕێکخستن و دانانی  لە تاقیگەی بەشەکە ، کەرەستەکان  گرنگن لە پێگەیاندن و ئاشناکردنی خوێندکاران بەشێوازی کرداری (عملی) و فێردەکرێن لەسەر ئەندامەکانی لەش .

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کەلار سوپاس و پێزانینی تایبەت ئاراستەیکۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەکات کە ئەو دیارییەیان بەخشی بە پەیمانگاکە
و سوپاسی ھەوڵ وماندبوونی  (م.سرمد سلێمان محمد) دەکەن.