فێستیڤاڵی خۆپارێزی تەندروستی بەڕێوەچوو

  • 2020-12-22
  • 476 Views
فێستیڤاڵی خۆپارێزی تەندروستی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێ شەممە (٢٠٢٠/١٢/٢٢) بە چاودێری (پ.ی.د.ئالان فەریدون علی امین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەئامادەبوونی راگری کۆلێجەکانی کەمپی چوارچراو لێپرسراوی لقی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، فێستیڤاڵێکی خۆپارێزی تەندروستی لەلایەن خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی بەهاوبەشی مامۆستایان و بەشە زانستییەکانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی ئەنجامدرا.
لە فیستیڤاڵەکەدا چەندین تابلۆی دەستڕەنگینی خوێندکارە نمونەییەکان خرانەروو کە تیایدا گوزارشتیان لە چۆنێتی خۆپارێزی دەکرد لە چەندین نەخۆشی ترسناک کە رووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا  پ.ی.د.ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی، پشتیوانی خۆی بۆ خوێندکارانی کۆلیجی تەکنیکی تەندروستی دووپاتکردەوەو ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییانەی بەرزنرخاند لە دەرخستنی تواناکانی خوێندکاران و متمانەبەخۆبوون لەداهاتوودا ، بەڵێنی پێدان کە بەردەوام پشتیوان و هاوکاریان دەبێت ، بۆ ئەوەی خوێندکارەکان ببنە هەوێنی خزمەتکردنی کۆمەڵگاو پێشخستنی رەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستانداو ڕایگەیاند نامەنەوێت زانکۆ تەنها شوێنی خوێندن بێت بەڵکو ببێتە ناوەندێکی هۆشیاری و فێرکاری بۆ کۆمەڵانی خەڵک و بەدەوام بێت لەخزمەتکرنی چین و توێژەکان.