زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سیسته‌می پارالیڵ راده‌گه‌ێنێت بۆ ئه‌مساڵى خوێندنى 2014-2015

  • كانونی یه‌كه‌م 4, 2014
  • 365 Views
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سیسته‌می پارالیڵ راده‌گه‌ێنێت بۆ ئه‌مساڵى خوێندنى 2014-2015

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ نوسی دا دكتۆر ئالان فه‌ریدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ سیسته‌می پارالێڵ ی راگه‌یاند بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ به‌هه‌رهۆیه‌كه‌وه‌ بوه‌ سود مه‌ندنه‌بون له‌ خوێندن كه‌ ئه‌م شێوازه‌ له‌خوێندن له‌ به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و ده‌رچووانی ئاماده‌یی وێژه‌ی و زانستی و ده‌رچوانی په‌یمانگاكان ده‌توانن فۆرم وه‌ربگرن،هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ راگه‌یاند زیاتر له‌ 6 هه‌زار خوێندكار بۆ ساڵی نوێ‌ خوێندن وه‌رگیراون .هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بونی دكتۆر شێرزاد تۆفیق یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی و دكتۆر سۆران ئه‌بوبه‌كر راگری په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر و مامۆستا به‌ختیار عوبید به‌رێوه‌به‌ری تۆمارگا له‌هۆڵی پیره‌مێردی زانكۆ رێكخرا.
به‌ختیار عوبێد به‌رێوه‌به‌ری تۆمارگا ووتی ئه‌م شێوه‌زای وه‌رگرتنه‌ له‌ رێگای دابه‌شكردنی فۆرمه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ بڕی پاره‌كه‌ی به‌پێ‌ پسپۆری خوێندنه‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ دیاركراوه‌ ته‌واوی په‌یمانگاو كۆلێجه‌كان به‌رێژه‌ی له‌ سه‌دا ده‌یی وه‌رگرتنی ئه‌مساڵی خوێندكاران توانای خوێندكارانی پارالێڵ یان ده‌بێت زانكۆكه‌مان وه‌ك ته‌نها زانكۆ ئه‌م سیته‌مه‌ په‌یڕه‌و ده‌كات له‌ كوردستاندا.