پەیمانگای ته‌كنیكی كه‌لار ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی 22 ی كانونی یه‌كه‌می 2020 بەئامادەبونی (پ.ی.د چیا محمد حسن)ڕاگری پەیمانگای ته‌كنیكی كه‌لار و لەڕێگەی تیمی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان /لقی گەرمیان و ژمارەیەک لە خوێندکاران، بە به‌خشینه‌وه‌ی شیرینی و دابەش کردنی( برۆشەر) ی خۆپاریزی بەسەر خوێندکاراندا پێشوازی لەخوێندکاران کرا كه به‌مه‌به‌ستی هۆشیاریاركردنهوهی خوێندکاران بۆخۆپارێزی لەپەتای کۆرۆناو پەتا وەرزیەکان.
لە پێشوازیەکەدا لەلایەن ڕاگری پەیمانگا بەخێر هاتنی خوێندکاران کرا و هیوای ئایندەیەکی گەشی بۆ خواستن و ڕایگه‌یاند زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌په‌رۆشه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خوێندنی ئه‌مساڵ و له‌هه‌مان كاتتدا خۆپاراستن و ته‌ندروستی مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ‌و پهیمانگاكانیشی زۆر مه‌به‌سته‌و دوپاتی کردەوە پێویسته هەموو لایەک باپەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی تا پرۆسەی خوێندن بەسەرکەوتوویی تەواو بکەن.
دواتر لەلایەن نوێنەرایەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان /لقی گەرمیان پیرۆزبایی لەخوێندکاران کرا ،پشتگیری خۆیان بۆخویندکاران دوپاتکردەوە کە لەخزمەت داوارەواکانی خوێندکاراندابن.
هه‌روه‌ها بەمەستی خۆپارێزی لەپەتای کۆرۆناو جیاکردنەوەی نیشانەکانی لە (ئەنفلۆنزا و هەڵامەت) به‌سه‌رپه‌رشتی سەرۆکایەتی بەشی تەکنیکی ڤێتێرنەری و هۆبەی تەندروستی سەلامەتی و نوێنەرایەتی کۆمەڵەی خوێندکاران و بەشێک لە خوێندکاران لهپەیمانگای تەکنیکی کەلار هەستان بە دابەشکردن و هەڵاواسینی دەیان پۆستەری خۆپارێزی لەناوەوە و دەرەوەی پەیمانگاكه، لەگەل دابەش کردنی سەدان برۆشەر بەسەر خوێندکاران دا كه پێکهاتبوو لە(جیاوازی نیوان پەتای ئەنفلۆنزا و هەڵامەت و کۆرۆنا لەگەل رێکارەکانی خۆپارێزی و نیشانەکانی توشبوو بە پەتاکە لەجەستەی مرۆڤدا ) .