زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دووهەمین رێكه‌وتننامه‌ى لێك تێگەشتنی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوەیەكی ناوخۆیی ئیمزادەكات

  • كانونی یه‌كه‌م 17, 2014
  • 415 Views
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دووهەمین رێكه‌وتننامه‌ى لێك تێگەشتنی هاوبەش لەگەڵ دامەزراوەیەكی ناوخۆیی ئیمزادەكات

بەمەبەستی زیاتر هەماهەنگی لە بواری خوێندنی باڵا و گەشەدان بە بواری توێژینەوەی زانستی ،پرۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئالان فەرەیدون عەلی سەرۆكی زانكۆو پرۆفیسۆر دكتۆر پۆلاخانەقا سەرۆكی دەستەی کوردستانی بۆدیراساتی ستراتیجی و لێكۆلینەوەی زانستی لە سەرۆكایەتی زانكۆ لێگەشتنێكی هاوبەشیان ئیمزاكرد كە پێكدێت لە پێنج خاڵ و سەرجەمیان پەیوەندیان بەئەنجام دانی چالاكی هاوبەشی ئەكادیمی و گۆرینەوەی شارەزایی و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیەوە هەیە .
لەدوو وتەی جیادا هەریەك لە بەرپرسانی ئەو دوو دامەزراوەی خوێندنی باڵا هیوایان خواست كە واژۆكردنى ئەم لێك تێگه‌یشتنە خزمەتی زیاتر بە پرۆسەی خوێندنی باڵا بكات لەكوردستاندا.