گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى پلانسازی شار بەڕێوەچوو

  • 2020-12-23
  • 275 Views
گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى پلانسازی شار بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ 23 ی کانونی یەکەمی 2020 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکیيەکانی چوارچرا، بە ئامادەبوونی (پ. ی. د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەرپەرشتیاری ماستەرنامەکە و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە،
بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستیيەکان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، له کۆلێجی تەكنيكى ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار (گوڵاڵە عبدالقادر عزیز) خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری پلانسازی شار بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی: (Neighborhood Sustainability Assessment Using An International Framework) بە پلەی ناياب پەسەند كرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
1- پ.ی. د (ناهظ طە عبداللە) زانکۆی جيهان سلێمانی (سەرۆکی لیژنە)
٢- پ.ی.د (مەندە ابراهيم عزيز) زانکۆی صلاح الدین (ئەندام)
٣ – دكتۆرە (سيڤان هاشم طاهر)مامۆستا لە زانکۆی پۆليتەكنيكى سلێمانى (ئەندام)
٤- پ.ی.د (ئالان فەرەيدون عەلى) زانكۆى پۆليتەكنيكى سلێمانى (ئەندام و سەرپەرشتيار)
٥- دكتۆرە (ڕۆژين كەمال محەمەدئەمين) مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (ئەندام و سەرپەرشتیار)