به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ده‌زگای میدیایی كوردسات پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگاكه كردووه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بە بۆنەی 20 ساڵه‌ی دامەزراندنی ده‌زگای میدیایی كوردساتەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەكەم و هیواخوازم ساڵی تازەی كاركردنتان هەنگاوێكی نوێتر بێت بۆ گەشەپێدان و سەرخستنی ئەركی پیشەیی میدیایی كه لە ڕابردوودا توانیوتانە ڕاستگۆویانە مامەڵە لەگەڵ ڕوداوەكاندا بكه‌ن، دەزگای میدیایی كوردسات چاوەڕێی ئەوەی لێ دەكرێت لەرێی كەناڵە بینراو و بیستراو و خوێنراوەكانییەوە برەو بە گەیاندنی پەیامی رۆژنامەگەریی خۆی بە شێوازێكی پیشەیی بدات هاوشانی پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاكه به‌خۆشحاڵییه‌وه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕێككه‌وتنی زانستیمان بۆ كاری هاوبه‌ش و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش واژۆكردوه‌و كاری گه‌وره‌مان پێكه‌وه ئه‌نجام داوه،
ئه‌زمونی كاری 20 ساڵه‌ی ڕابردووتان بۆتە ئاوێنەیەكی ڕاستەقینە بۆ ڕوداوەكان بە پابەندبوونتان بە ئیتیك و كاری ڕۆژنامەگەری كە ئەمەش جێگەی بەرز نرخاندنە. ئه‌ركی سه‌رشانتان بە تایبەتی لەم قۆناغە گرنگەدا كە گەل و وڵاتەكەمانی پێدا تێپەڕ دەبێت و لەبەر دەم چەندین به‌ره‌نگاری نوێداین گرنگ و پڕبایه‌خه.
دوباره ئه‌م یاده له‌خۆمان و ئێوه‌ی ماندونه‌ناس و هاونیشتمانیان پیرۆز ده‌كه‌ین.
پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
2020/12/31