پڕۆژەیەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە مۆزەخانەی زانکۆی ئۆکسفۆرد نمایش دەکرێت

  • 2021-01-05
  • 184 Views
پڕۆژەیەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە مۆزەخانەی زانکۆی ئۆکسفۆرد نمایش دەکرێت

دوا بەدوای سەرکەوتنی بەرچاوی پڕۆژەی تۆڕی کەلەپووری کولتووری (سی ئێچ ئێن) سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی زانکۆکانی ڕێدینگ و لیستەری بەڕیتانی، پڕۆژە نێودەوڵەتییەکەی زانکۆی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە پێشانگایەکی د. پۆڵ کۆلینز لە مۆزەخانەی ئەشمۆلیانی سەر بە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی ئاماژەی پێکراوە وەکو یەکێک لە نموونەی پڕۆژەکان کە لەلایەن تۆڕی نەهرەینی زانکۆی یوسی ئێڵ و ئۆکسفۆردیی بەڕیتانیەوە فەند کراوە لە خزمەت کەلەپووری کولتووری خۆماڵی.

هەر لەپێشانگاکەدا ئاماژە بە هاوبەڕێوەبەرانی پڕۆژەکە کراوە کە پێکهاتوون لە د. ڕۆژین کەمال (لێپرسراوی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی) و پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و د. سعد اسکندر و پ.د. ڕۆجەر ماسیۆس و پ.د. ڕوس یەنگ.

لەژێر ناونیشانی “خاوەندارێتی کردنی ڕابردوو: لە میزۆپۆتامیاوە بۆ عێراق” پێشانگاکە باس لە کایگەری ڕابردوو دەکات لەسەر دروستبوونی ئێستا و سنووری دەوڵەتی عێراق لەدوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە کاتێک بەڕیتانیا کۆنتڕۆڵی ناوچەکەی کرد و لەبەر سەرسامێتی بە ڕابردووی میزۆپۆتامیا، کەوتە داگیرکردنی شوێنەوار و کەلەپووری کولتووری وڵاتەکە. وە هەروەها پێشانگاکە تیشک دەخاتە سەر پرسیاری ئەوەی کەلەپوور چییە و دەنگ و چیرۆکی پێشتر نەبیستراوی خەڵکانێک پیشان دەدات کە خۆیان تەرخانکردووە بۆ کەلەپوور و مێژووی وڵاتەکەیان.

شایەنی باسە پێشانگاکە لە ١٢/١٢/٢٠٢٠ەوە کراوەتەوە و تاوەکو ١٦/٥/٢٠٢١  بەردەوام دەبێت، وە لە لایەن چەند دەزگایەکی بەڕیتانییەوە پشتگیری و فەندکراوە، بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پێشانگاکە، سەردانی وێب سایتی مۆزەخانەکەی زانکۆی ئۆکسفۆرد یان تویتەری د. پۆڵ کۆلینز بکەن.