ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریکردنی ئاست و خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی ڕاگه‌یه‌ندرا

  • 2021-01-06
  • 703 Views
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریکردنی ئاست و خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی ڕاگه‌یه‌ندرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6 ی كانونی دووه‌می 2021 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنی ئاست و خولەکانى فێرکاری زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕاگه‌یاند. خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیاران دەتوانن سەردانى وێب سایتى سه‌نتەرەکانى زمان و وێب سایتى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان.
دواى دەرچونى ئەنجامەکان بۆ ماوەى ٧٢ كاتژمێر کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپ گرتن لە ئەنجامەکانیان ئەمەش لەڕێگەی ئیمەیلی تایبەت ده‌بێت.
فێرخزازان ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و لینكانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.
*ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەی خولی فێرکاری کە لە ڕۆژانى 22-12-2020 و 23-12-2020 ئەنجام درابوو بۆ ئاستەکانی Beginner و Elementary و Pre-Intermediate .
کە بەشداربووانی سەنتەرەکانی زانکۆی (سلێمانی ، پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، چەرموو، ڕاپەڕین، هەڵەبجە و گەرمیان ) تیایدا بەشداربوون.
تێبینی/
بۆ تانەگرتن، تا ڕۆژی یەکشەممە 10/1/2021  ئیمەیڵێك بنێرن بۆ ئەم ناونیشانە:
*ئەنجامی تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست (Placment test) کە لە ڕۆژى 21-12-2020 ئەنجام درابوو
کە بەشداربووانی سەنتەرەکانی زانکۆی (سلێمانی ، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، چەرموو، ڕاپەڕین، هەڵەبجە و گەرمیان ) تیایدا بەشداربوون.
تێبینی/
بۆ تانەگرتن، تا ڕۆژی یەکشەممە 10/1/2021  ئیمەیڵێك بنێرن بۆ ئەم ناونیشانە: